-
ئیسڕائیل دوو هەواڵنێری تیرۆر کرد
لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کاتی ئاشکراکردنی تاوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە غەززە، تیرۆری ڕۆژنامەنووسانی ئەلجەزیرەیان ڕاگەیاند.
-
تورکیا: ڕێگای پەیوەندی نێوان کورد و درۆزییەکان دەپچڕین
وتەبێژی پارتی داد و گەشە بە هۆشداریی سەبارەت بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ کردنەوەی ڕێگایەک لە پارێزگای سوەیدا بەرەو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا و ئەوەی وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر سووریا وەسف کرد.
-
بوومەلەرزەی 6.1 ڕیشتەری دای لە تورکیا
بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ تورکیای هەژاند.
-
تەرمی 20 شەهیدی شەڕی 12ڕۆژەی ئێران و ئیسڕائیل نەناسراوەتەوە
سەرۆکی بنیادی شەهید ڕایگەیاند: تەرمی 20 شەهیدی هێرشی تیرۆریستیی شەڕی 12 ڕۆژە، هێشتا نەناسراوەتەوە.
-
پووچەڵکرانەوەی پیلانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر زیارەتکارانی ئەربەعین
دەزگای دادی عێراق لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی تیرۆریستیی تۆڕێکی سەر بە داعش کە هەوڵی بومبدانان و ژاراویکردنی خوراکی زیارەتکارانی ئەربەعینیان دەدا، هەواڵی دا.
-
بەڵێنی ئۆجالان بە پەنابەرانی ئۆردووگای "مەخموور"
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا بەڵێنی بە پەنابەرانی کوردی ناو ئۆردووگای مەخموور دا کە لەگەڵ پێشکەوتی ڕەوتی هەڵوەشانەوە و چەکدانانی پەکەکە، وردە وردە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان لە تورکیا.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: بێ هەماهەنگی لەگەڵ ڕێبەری باڵا هیچ کارێک ناکەین
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە هیچ گفتوگۆ و جووڵانەوەیەکمان بەبێ هەماهەنگی و کارلێککردن و بۆچوونی ڕێبەری باڵای ئێران ئەنجام نەداوە و نایکەین.
-
ئەمریکا ئاژاوەیەکی گەورە لە عێراق دەنێتەوە
یەکێک لە پەرلەمانتارانی عێڕاق سەبارەت بە پیلانی ئەمریکا بۆ ئاژاوە و نائەمنی لە ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.
-
پەروین بۆڵدان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر:
ئۆجالان هەرگیز داوای ئازادی خۆی نەکردووە؛ ئەندامانی پەکەکە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان
پەروین بۆڵدان ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی بۆ گفتوگۆی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە، دەڵێت: دوای بە ئەنجام گەیشتنی ڕەوتی ئاشتی ئەندامانی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
-
حزبوڵڵای عێراق پیلانێکی نگریسی ئەمریکا ئاشکرا دەکات
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە هەوڵی ئەمریکا بۆ خەوشدار کردنی پێگەی ئەو هێزانە و تۆمەتدان لێیان هەواڵی دا.
-
تایبەتی مێهر لە لەندەنەوە؛
خۆپیشاندانی دژە ئیسرائیلی لە لەندەن؛ برسیەتی لە غەززە ڕابگرن
خەڵکی بریتانیا بە خستنەڕێی خۆپیشاندانێک داوای دەستگیری بنیامین نتانیاهۆ وەکوو جەنایەتکارانی جەنگی و هۆکاری سەرەکی کۆمەڵکوژی ئیسرائیلییەکان لە غەززەیان کرد.
-
خۆپیشاندان لە ئەمستردام بۆ پشتیوانی لە غەزە
خۆپیشاندان لە ئەمستردام دژی شەڕ و گەمارۆی غەززە بە بەشداریی بەرفراوانی خەڵک بەڕێوەچوو.
-
سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا بۆ مێهر:
کۆریدۆری زەنگەزوور، پڕۆژەیەکی ئیسرائیلی-ئەمریکییە
سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا سەبارەت بە پڕۆژەی کۆریدۆری زەنگەزوور جەختی کرد کە ئەو کۆریدۆرە چەق دەخاتە بەردەم پەیوەندیی باکووری قەفقاز واتە ئێران لەگەڵ وڵاتانێکی وەک ئەرمەنستان، گورجستان و ڕووسیا و پڕۆژەیەکی ئەمریکییە.
-
هەسەدە هۆشداریی دەداتە ڕژیمی جۆلانی
لە سێبەری بەردەوام بوونی پێکدادانە ناوخۆییەکانی سووریا، هێزەکانی هەسەدە هۆشداریان دایە ڕژیمی جۆلانی.
-
تورکیا ناهێڵێت کورد و حکوومەتی سووریا بگەنە ڕێککەوتن
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمانیتۆر تورکیا لەمپەر دەخاتە سەر ڕێگای کۆبوونەوەی پاریس لە نێوان کوردەکان و دیمەشق و کێشە بۆ دەستپێشخەڕی ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ چارەسەری قەیرانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست دەکات.
-
ماڵئاوا وێناگەری عەشق؛ لە ستایشی پێگەی مامۆستا مەحموود فەرشچیان
هەواڵی تاڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەحموود فەرشچیان، نیگارگەری بێهاوتا و هونەرمەندی لێهاتووی ئێرانی، کۆمەڵگای هونەریی ئێران و جیهانی ڕاچڵەکاند.
-
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: خەونی چەکداماڵینی حزبوڵڵا، وەدی نایە
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران جەختی کرد کە ئێران وێڕای ڕووسیا یان بەبێ ئەو پێش بە کردنەوەی کۆریدۆری ئەمریکایی لە قەفقاز دەگرێت، چونکە ئەو کۆریدۆرە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچە و نەخشەی ژێئۆپۆلیتیکیی دەگۆڕێت.
-
ڕێککەوتنی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە کۆشکی سپی شانۆی سیاسی ترامپە
باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئازەربایجان وتی: ڕێککەوتنی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە کۆشکی سپی شانۆی سیاسی ترامپە و هیچ گۆڕانێکی نوێی دروست نەکردووە.
-
موحەمەد ڕەعد: ڕادەست کردنی چەک خۆکوژییە و ئێمە خۆمان ناکوژین
سەرۆکی فراکسیۆنی دڵسۆزی بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وێڕای ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان لە دژی چەکی بەرخۆدان، وتی: ڕادەستکردنی چەک خۆکوژییە، ئێمە نامانەوێت خۆمان بکوژین.
-
میوانداریی کوردانەی زیارەتکارانی ئەربەعین؛ کوردستانی یەکڕەنگ و یەکدەنگ
کوردستان ئەمساڵیش بە هەموو توانەوە، خۆی بۆ میوانداریی شیاوی کاروانی گەورەی پیاسەی ئەربەعین ئامادە کردووە.
-
کاردانەوەی ئێران بە ڕێككەوتنی کۆشکی سپی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی قەفقاز بەیاننامەیەکی دەرکرد.
-
هونەرمەندێکی ناوازەی ئێرانی کۆچی دوایی کرد
مامۆستا مەحموود فەرشچیان هونەرمەندی ناوازەی ئێرانی لە بواری نیگارکێشی ئەمڕۆ لە تەمەنی 94 ساڵان لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
-
پێکدادانی چەکداری لە سووریا؛ ماڵ و حاڵی خەڵک دەسووتێنن
ڕوودانی پێکدادانی چەکداری لە باکووری ڕۆژاوای سوەیدا بووە هۆی ئاگرتێبەربوونی ماڵی خەڵکی سووریا.
-
بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە 2.1 ملیار دۆلار تێپەڕی
چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان وتی: ئەمساڵ گەموڕکەکانی کوردستان گەشەیەکی چوار لەسەدی لە بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تۆمار کرد و بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکانی کوردستان لە 2.1 ملیار دۆلار تێپەڕی.
-
پیلانی نتانیاهۆ بۆ داگیر کردنی غەززە؛ وردەکاری و کاردانەوەکان
دوای شکستی ئیسرائیل لە بەدی هێنانی ئامانجە سەربازییە لەپێشەوە داڕێژراوەکان و هەوراز و نشێوی زۆر، کابینەی ئەو ڕژێمە پیلانی نتانیاهۆ بۆ داگیر کردنی شاری غەززە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی گشتی تری داگیر کردنی کەرتی غەززەی پەسەند کرد.
-
کاردانەوەی ئێران بە بڕیارەکەی نتانیاهۆ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پلانی ڕژێمی زایۆنی بۆ داگیرکردنی غەززە بە تەواوی سەربازی و ڕاگواستنی خەڵکەکەی بە زۆر، نیشانەیەکی دیکەی نیازی تایبەتی ڕژیم بۆ ئەنجامدانی ژینۆساید لە فەلەستینی داگیرکراوە.
-
دەنگی مەرگ بۆ ئەمریکا لە حەرەمی ئیمام حسێن
زیارەتکارانی ئەربەعین لە حەرەمی ئیمام حسێن بە یەکدەنگ دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا بەرز دەکەنەوە.
-
هەپەگە: تورکیا ئاگربەستی پێشێل کردووە و بەردەوام بوردۆمان دەکات
ناوهندی چاپهمهنی و ڕاگهیاندنی هێزهكانی پاراستنی گهل (ههپهگه) رایگهیاند، سهرهڕای بڕیاری ئاگربهست، بهڵام هێرشهكانی توركیا بۆ سهر ههرێمهكانی پاراستنی مهدیا بهردهوامن.
-
حەماس لە سەر بڕیارەکەی ناتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی غەزە هاتەدەنگ؛ ئەمریکا بەرپرسیارە
بزووتنەوەی حەماس لەدوای پەسەندكردنی بڕیارەكەی ناتانیاهۆ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی غەززە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند،" ئیدارەی ئەمریکا بەبەرپرسیاری سەرەکی لەتاوانەکانی ئیسرائیل دەدەنێن بەهۆی پشتگیریی سیاسی و سەربازییەوە بۆ تەلئەبیب.
-
سۆمۆ زانیاری گرینگ لە سەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکانی نەوت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوکردوە.