لەبارەی ئێمە

زمانی کوردی مێژووی چەند هەزار ساڵەی هەیە و بێ گومان هەروا کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەفەری بۆ کوردستان فەرموویان:"زمانی کوردی سەرمایەی نەتەوەییە"،شیاوە ئەم سەرمایە نەتەوەییە،بپارێزرێت و دەفرایەتییەکانی ئەم زمانەش بە باشترین شێوە بەکاربهێنرێت.

لە سەردەمێکدا کە میدیاکان و ڕاگەیاندنە گشتییەکان بە تایبەت هەواڵدەرییەکان زیاتر لە ڕابردوو گرینگی و کارتێکەرییان هەیە،هەواڵدەریی میهریش بە تێگەیشتنێکی دروست لە پێویستی و خواستی بەردەنگان لە ناوچە کوردنشینەکان و بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکە، دەستی داوەتە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی. 

ئەمانەتداری،ڕاست بێژی و وردبوونەوە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان سێ دروشمی سەرەکی هەواڵدەریی میهرە و بێ گومان لە بەشی کوردی ئەم هەواڵدەرییەشدا لە یەکمایەتیدا دەبێت.