تورکیا
-
بنەماڵەی ئەندامانی پەکەکە داوا دەکەن مندالەکانیان خۆیان ڕادەست بکەنەوە
لە شاری موش، ئەو خێزانانەی بانگەشەی ڕفاندنی منداڵەکانیان دەکەن لەلایەن پارتیەوە، داوایان لێکردن کە دەرفەتەکە بقۆزنەوە و خۆیان ڕادەست بکەن.
-
یاسای چوارچێوە ڕاگەیێندرا؛ چارەنووسی ئۆجەلان و کورد لە تورکیا دەبێتە چی؟
پەرلەمانی تورکیا یاسایەکی نوێی دەرکرد کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی هەزاران ئەندامی پێشووی پەکەکە بۆ ژیانی ئاسایی، بەڵام هێشتا یاساکە چارەنووسی عەبدوڵڵا ئۆجالان و بەشێک لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و پرسیاری گرنگ لەسەر مافە سیاسی و کولتوورییەکانی کورد ماون.
-
ترامپ بووتە گاڵتەجاڕی جیهان
کاریکاتۆریستەکان وێنەی گاڵتەجاڕانەی ترامپیان بە هونەرێکی جوانی کارتۆن و کاریکاتۆر کێشاوەتەوە کاتێک لە تورکیا لە ترسی ئێراندا هەڵاتووە بە لۆری گواستنەوەی خۆراک.
-
3800 چەکداری پەکەکە چییان بەسەر دێت؟
دوابەدوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە، وردەکاریی پڕۆسەی دادوەری پێشبینیکراو بۆ نزیکەی 3800 ئەندامی پارتی کرێکاران کە لە 18 کەمپدا جێگیر بوون، بڵاوکرایەوە.
-
ڕێککەوتنی مەکە؛ لە ڕێگری کردنەوە تا هاوپەیمانییەکی لەرزۆک
ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە لە نێوان سعودیە، تورکیا و پاکستاندا دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ پێکهێنانی ڕێکخستنێکی نوێی ئەمنی لە ناوچەکەدا؛ ڕێککەوتنێک کە بەپێی ئەو ڕێکەوتنە هێرشکردنە سەر هەریەکێک لە ئەندامەکان بە هێرشکردنە سەر هەمووان دادەنرێت.
-
هەواڵی نهێنی لە تورکیا بڵاو بووەوە؛ ئۆجەلان ئازاد ناکرێت و لێبوردنی گشتی ڕاناگەیێندرێت
پەرلەمانتاری پێشووی ئەکەپە، وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشت پەردە سەبارەت بە "یاسای چوارچێوەی ئاشتی"ی حکومەتی تورکیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە یاساکە لێبوردنی گشتی لەخۆناگرێت، ڕێگا بە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە نادرێت بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، عەبدوڵا ئۆجالانیش لە زیندانی ئیمرالی دەمێنێتەوە.
-
پەکەکە بەنهێنی تورکیا بەجێدێڵێت؛ ئەمجارە دەڕواتە کوێ؟
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو گرووپە وردە وردە بنکەی سەربازی و ژێرخانی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیاوە دەگوازێتەوە بۆ کەرتی سنووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
-
نهێنی پشت پەردەی دۆستایەتی لیندسی گراهام لەگەڵ کورد چی بوو؟
ئایا دەکرێ لیندسی گراهام، سیناتۆری کاریگەر لە کۆمارییەکانی ئەمریکا، بە “دۆستی کورد” ناوزەد بکرێت یا نا؟ئەم پاگەندە لەم نووسراوەدا لێکدەدرێتەوە.
-
گفتوگۆی پزشکیان و ئەردۆغان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا کرد و پاڵپشتی ئەنقەرەی بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆسەیە دەربڕی.
-
یاری دژواری ئەحمەد شەرع لە نێوان کورد و تورکیا
ئەحمەد شەرع هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی فراوانتر بکات لە هەمان کاتدا هێشتا پێویستی بە هاوکاری تورکیا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانە ئەمنییەکان و کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردستانییەکان.
-
ئیلهام ئەحمەد هەواڵێک سەبارەت بە ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە
هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە تویتێکدا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ دوورگەی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵاوکراونەتەوە.
-
ئەردۆغان: ئیسڕائیل ئاگر لە ناوچەکەمان بەردەدات
سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری دەدات لەسەر گرژییەکان هاوپەیوەند بە شەڕی دژی ئێران، دەڵێت “ئیسرائیل دەیەوێت شەڕ لە سەرانسەری ناوچەکە بڵاوبێتەوە.”
-
کوردی لە سووریا قەدەغەیە و تورکی ئازاده !
سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆ فەرمییەکانی شارە کوردییەکانی باکووری سووریا، لە کاتێکدایە کە بەشێوەیەی ئازادانە بەکارهێنانی زمانی تورکی لە ناوچەکانی ژێر کاریگەری گرووپەکانی سەر بە ئەنقەرە بەردەوامە، و ئەمەش شەپۆلێکی تووڕەیی و ناڕەزایی کوردی لێکەوتۆتەوە.
-
پەکەکە قۆناغێکی نوێی چالاکی دەستپێدەکات
پارتی کرێکارانی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێی چالاکی.
-
وەستانی ڕەوتی ئاشتی حکوومەتی ئەردۆغان دەڕووخێنێت
پەرلەمانتاری تورکیا جانی تۆرون، جەختی لەسەر پێویستی ڕێوشوێنی خێرا لەوانەش ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هۆشداری دا کە دواکەوتنی حکومەت لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی، دەتوانێت ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت و دەرئەنجامی سیاسی جددی هەبێت، لەوانە ڕووخانی حکومەت.
-
هێرش کرایە سەر قوتابخانەیەک لە تورکیا
هێرشی چەکداری کرایە سەر قوتابخانەیەک لە تورکیا.
-
هەوڵی تورکیا لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران و ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەنقەرە لە نزیکەوە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەی لە ژێر چاودێریدایە و هەموو هەروڵی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ناکۆکییەکان.
-
کارناسێکی تورکیا: هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێران دۆڕانی ئیمپریالیزم
کارناسێکی تورکیایی وێڕای ئاماژە بە بەرخۆدان و خۆڕاگریی نیزام و خەڵکی ئێران لە شەڕی داسەپاوەی هەنووکەدا، جەختی کرد: ئامادەبوونی مەیدانیی خەڵکی و ناساندنی ڕێبەری سێهەم، گورزی ئێران بوو لە ئیمپریالیزم و زایۆنیزم.
-
بەنداوەکانی تورکیا، کێشەی ژینگەیی بۆ ئێران دروست دەکەن
بەرپرسی گشتی پارێزوانی ژینگەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ئاماژە بە لێکەوتەکانی چێ کردنی بەنداو لە تورکیا لەسەر ناوچەی ئەرەس وتی: ئەو هەوڵانە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی کەشوهەوا و دروست بوونی کێشەی ژینگەیی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران و بەتایبەتی لە دوو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی.
-
دۆخی دژواز و داهاتووی لێڵی زمانی کوردی لە تورکیا
گۆڤاری ئامرگی لە ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی زمانی کوردی لە تورکیا نووسی: ئەگەرچی زمانی کوردی لە تورکیا، چەندین ملیۆن ئاخێوەر و پێشینەیەکی مێژوویی درێژی هەیە، بەڵام هێشتا پێگەیەکی فەرمی و مافی پەروەردەی لە سیستەمی گشتیی ئەو وڵاتەدا پێنەدراوە
-
سنووری "موڕشید پینار" بۆ یارمەتی گەیاندن بە کۆبانێ دەکرێتەوە
سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی ئامەد لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری موڕشید پینار هەواڵی دا و وتی: کەشی گفتوگۆکان نەرێنی نەبووە و ئەو دەروازە لەوانەیە بەزوویی بۆ ناردنی ڕاستەوخۆی یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆ کۆبانێ بکرێتەوە.
-
کێ ناهێڵێت پەکەکە و تورکیا ڕێکبکەون؟
فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە سەبارەت بە ئاستەنگنانەوە لە بەردەم ئاشتی کوردی تورکیا هوشداری دا و وتی: سەرەڕای بەردەوامبوونی ڕەوتی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، ناوەندگەلێک کە لە شەڕ و بایکۆتی کورد بەهرە دەبەن، هەوڵی تێکدانی ڕەوتەکە دەدەن.
-
چەند تیرۆریستی داعشی گواستراونەتەوە بۆ عێراق؟
وەزارەتی دادی عێراق، ڕێژە و ژمارەی تیرۆریستانی داعشیی گواستراوە لە سووریاوە بۆ عێراقی ڕاگەیاند.
-
گواستنەوەی داعشییەکانی تورکیا بۆ ناو عێراق
نزیک بە دوو هەزار زیندانی داعشی هاووڵاتی تورکیا لە زیندانەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە.
-
بۆ تورکیا هێشتاش دوژمنی کوردی سووریایە؟
دوژمنایەتیی ئەنقەرە لەگەڵ کوردی سووریا و ڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە سووریای پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد و دەنووسێ: ئەم ناکۆکییە چیتر لە تێبینییە ئەمنییەکان تێپەڕیوە و پەیوەست بووە بە داهاتووی ئیدارییە خۆجێیەکان لە سووریادا.
-
ئاژاوە کەوتە کابینەی ئەردۆغان
پاش وەلانرانی لەناکاوی وەزیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا، شیمانەکان باس لە وەلانرانی وەزیرانی "خێزان و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان" و "کار و دابینکاری کۆمەڵایەتی" لە کابینەی ئەردۆغاندا دەکەن.
-
هەر کات پێویست بێ دەتفرۆشم؛ خەیانەتی دووبارەی ئەمریکا بە کورد
چاوخشاندنێک بە هەڵسوکەوتی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە هێزە سیاسییەکانی کوردی ناوچە نیشان دەدا کە واشنتۆن هەمیشە لە قەوارەی پاڵپشتێکی درۆیین هەوڵی داوە کوردەکان بکاتە دارەدەستی خۆی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتژی و تاکتیکییەکانی.
-
تورکیا: هیچ لایەنێکی سەربەخۆیی خواز لە باکووری سووریا قبووڵ ناکەین
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە گۆڕانکاریە ئەمنیەکانی سووریا، لەسەر پاڵپشتی ئەنقەرە لە حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕێگای پاراستنی سەقامگیری و پێدوایستی پارێزوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا جەختی کرد.
-
پارتی دیمۆکرات بۆ هێندە داکۆکی لە کوردی سووریا دەکات؟
گۆڤاری نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە وەرچەرخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پاڵپشتی و داکۆکیی لە کوردەکانی سووریا هاوکاتی پێشڕەوی هێزەکانی جۆلانی لە کوردستانی سووریا و بەرزبوونەوەی گوشاری ژێئۆپۆلیتیکی لەسەر هەرێمی کوردستان.
-
قالیباف: هەڵمەتی تروریستییەکانی ئەمدواییە، تەواوکەری شەڕی 12 ڕۆژە بوو
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییە تەواوکەری شەڕی 12 ڕۆژە بوو، وتی: ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا پاڵپشتیان کرد لەو تیرۆریستانەی کە خەڵکی ئێران و هێزی ئینتیزامی و ئەمنیی شەهید کرد.