AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٩ ١٩:٠٤

بەڵێنی ئۆجالان بە پەنابەرانی ئۆردووگای "مەخموور"

بەڵێنی ئۆجالان بە پەنابەرانی ئۆردووگای "مەخموور"

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا بەڵێنی بە پەنابەرانی کوردی ناو ئۆردووگای مەخموور دا کە لەگەڵ پێشکەوتی ڕەوتی هەڵوەشانەوە و چەکدانانی پەکەکە، وردە وردە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان لە تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الشرق الاوسط"، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی‌کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ پەنابەرانی کوردی تورکیای ناو ئۆردووگای مەخموور لە خاکی عێراق، بەڵێنی گەڕانەوەی وردە وردە و بە کۆمەڵ بۆ سەر ماڵ و زێدیان لە تورکیای پێ دان.

لەو پەیامەدا کە ڕۆژی شەممە لە گردبوونەوەیەک لە "ڕێکخراوی خێزانی قوربانیان" بۆ دانیشتووانی ئۆردووگای مەخموور خوێندرایەوە، هاتووە: دۆخی پەنابەران لە مەخموور یەکێک لە گرینگترین پرسە دانوستان‌ لەسەر کراوەکان لە ڕەوتی ئاشتیی ئێستایە و گومانێک لەوەدا نییە کە بەپێشکەوتی ئەو ڕەوتە و ئەوی من ناوی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی لێ دەنێم، گەڕانەوەی خەڵکی ئێمە بۆ نیشتمانی خۆیان وەدی دێت.

ئۆجەلان لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ گەڕانەوەی تاراوەبووەکان چ لە ئەورووپا و چ لە مەخموور بە کۆمەڵ بێت و خود لایەنە کوردییەکان دەبێ جوگرافییەکەی دیاری بکەن، جەختی کرد: هەر وەک چۆن پێشتر دانیشتووانی مەخموور کۆڵەکەی سەرەکیی خەبات بوون، بۆ داڕشتنی کۆمەڵگایەکی ئاشتی‌خواز و دیموکراتیکیش هەمان ڕۆڵ و بەرپرسایەتیی گرینگیان لە ئەستۆ دەبێت.

ئەو پەیامە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ئۆردووگاکانی مەخموور شایەدی بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان دانیشتووانی ئەو ئۆردووگایە و هێزەکانی عێراقییە و موراد قەرەیلان هاوسەرۆکی کۆنفدراڵیزمی جڤاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە و داوای لە دەوڵەتی بەغدا کردووە کە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ئۆردووگایە بوەستێنێت، دەنا بەرەوڕووی دەستێوەردانی هێزەکانی پەکەکە دەبێتەوە.

News ID 56340

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha