بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومەر چلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشە لە لێدوانێکدا نیسبەت بە هەر جۆرە هەوڵێ بۆ کردنەوەی ڕێگایەک لە پارێزگای سوەیداوە بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هۆشداریی دا و ئەوەی وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکگرتوویی و ئەم قۆناغەی ئێستای ئەو وڵاتە وەسف کرد.
عومەر چلیک وتی: ئەنقەرە بە نیگەرانییەوە هەوڵەکان بۆ دەور دانەوەی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی سووریا و هەسەدە شوێنگیری دەکات؛ ڕێککەوتنێک کە بە پێی ئەوە، هێزەکانی هەسەدە ئەبێ لە ماوەی یەک ساڵدا لە پێکهاتەی فەرمی دەوڵەت تێکەڵ ببن، کێڵگە نەوتییەکان ڕادەست بکەنەوە و بچنە ڕێزی ئەرتەشەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ڕوانگە و هەڵسوکەوت و دواخرانێک دەبینین کە لە ڕێگا لادەدا و یەکگرتوویی و سەروەری سووریا دەکاتە ئامانج. هەر جۆرە هەوڵێک بۆ کردنەوەی ڕێگایەک لە سوەیداوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، جێبەجێ کردنی پڕژەی ئیمپریالیستی لە ڕێگای گرووپە تیرۆریستەکانەوەیە.
چلیک جەختی کرد: تورکیا ئیزنی وێران کردنی قۆناغی کاتی سیاسی لە سووریا نادات و بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی هەر هەوڵێک کە پێویست بێت ئەنجامی دەدات. ئێمە جموجوولەکا بە هەستیارییەوە شوێنگیری دەکەین و لە ئەو بارەوە ناکشێینەوە.
Your Comment