AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٩ ١١:٠٨

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا بۆ مێهر:

کۆریدۆری زەنگەزوور، پڕۆژەیەکی ئیسرائیلی-ئەمریکییە

کۆریدۆری زەنگەزوور، پڕۆژەیەکی ئیسرائیلی-ئەمریکییە

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا سەبارەت بە پڕۆژەی کۆریدۆری زەنگەزوور جەختی کرد کە ئەو کۆریدۆرە چەق دەخاتە بەردەم پەیوەندیی باکووری قەفقاز واتە ئێران لەگەڵ وڵاتانێکی وەک ئەرمەنستان، گورجستان و ڕووسیا و پڕۆژەیەکی ئەمریکییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دۆغۆ پرینچێک سیاسەتوانی تورک و سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە داکۆکیی تورکیا و ئازەربایجان بۆ چالاک‌کردنی کۆریدۆری زەنگەزوور سەرەڕای پێداگریی ئێران بۆ مۆڵەتنەدانی بە گۆڕانی سنوور و ژێئۆپۆلیتیکی ناوچە و هەروەها ئامادەبوونی ئەمریکا لەو پڕۆژە و مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی ناوچە، وتی: ئەو کۆریدۆرەە پڕۆژەیەکی ئیسرائیلی-ئەمریکییە و ئەمە بۆ هەمووان ئاشکرایە. چونکە ئەم کۆریدۆرە بۆ ئەوەیە چەق بخاتە نێوان پەیوەندیی باکووری قەفقاز واتە ئێران لەگەڵ وڵاتانێکی وەک ئەرمەنستان، گورجستان و ڕووسیا و لەو سۆنگەوە هەڕەشەیەکی ئەمنیشە بۆ سەر تورکیا. هەر بۆیە ئەو بابەتە بۆ ئێمە وەک پارتی وەتەن جێی مەترسییە و دەبینین کە چۆن ئەمریکا خەریکە بەو پیلانە تورکیاش گومارۆ دەدات.

وتیشی: ئەمریکا و ئیسرائیل خەریکی هاوکاری لە یۆنان و بەشی یۆنانیی قوبریس لە دەریای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتین و خەریکی ئەنجامدانی مانۆڕی دەریایی نابلی دیناین. کەواتە تورکیا لە ئێژە و دەریایی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتییەوە تا باکووری سووریا و عێراق لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە و ئێستاش کە ئیسرائیل و ئەمریکا سەرپشکانی سەرەکیی کۆریدۆری زەنگەزوورن لە قەفقازن، ئەوا هەڕەشەیەکی جیدی ڕووی لە تورکیایە و هەر بۆیە ئێمەی پارتی وەتەن دژی ڕاپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیەین.

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا هەروەها سەبارەت بە هەڕەشەی هاوبەشی کۆریدۆری زەنگەزوور بۆ سەر ئاسایشی سیاسی و ئابووریی ئێران و تورکیا و هۆکارەکانی پێداگریی ئەنقەرە لە ڕاپەڕاندنی ئەو پلانە، ڕایگەیاند: ئەو کۆریدۆرە نیشاندەری پەیوەندیی ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوا بە ڕۆژهەڵات. بەڵام ئەگەر لەو پەیوەندییە بۆ پچراندنی پەیوەندیی نێوان باشوور و باکوور کەڵک وەربگیرێت، ئەوا ئەو کۆریدۆرە دەتوانێ ببێتە دیوارێک لە نێوان پەیوەندیی ئێران و وڵاتانی سەر ڕیگەی کۆریدۆری زەنگەزوور. هەر بۆیە ئەو کۆریدۆرە پڕۆژەیەکە دژی ئاسایشی ئابووری ئێران و تورکیا.

ڕاشگەیاند: هەر کەس هەمبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل هەستیار بێت، دەبێ ئەو هەستیارەی نیشان بدات. بەڵام ئەگەر هەمبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەستیاری نیشان نەدا، وڵاتانێک کە دژی ئیمپرالیزمن چیتر لە شانتدا نابن.

دۆغۆ پرینچێک وەک ڕێگەچارەیەک بۆ گرفتی ئەو کۆریدۆرە، جەختی کرد: باشترین ڕێگەچارە، یەکڕیزیی وڵاتانی ناوچە و لەوان ئێران، تورکیا، ئازەربایجان، گورجستان، ڕوسیا و تەنانەت کازاخستان لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیلە، چونکە ئەو وڵاتانە لە قەفقازی باشووری و باکووری دەبێ خۆیان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئابوورییان ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە. کەواتە کاتێک کۆتایی بە دەستێوەردانی ئیسرائیل و ئەمریکا بهێنن، ڕێگەچارە خۆی دەدۆزرێتەوە.

News ID 56328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha