بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود فەرشچیان هونەرمەندی ناوازەی بواری نیگارکێشی و نەقاشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18 ی گەلاوێژ لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا مەحموود فەرشچیان لەدایک بووی 4 ی بەفرانباری 1308 لە ئیسفەهان بوو و خولە فێرکارییەکانی خۆیی لە بواری هونەر لە ئەورووپا تێپەڕاندووە.
ناوبراو دامەزرێنەری مەکتەبی خۆی لە نیگارکێشی ئێرانی بوو کە پابەنند بە شێوەی کلاسیک لەگەڵ بەکارهێنانی تەکنیکئی نوێ بۆ گەشەی نیگارکێشیی ئێرانی بوو. ناوبراو بە داهێنانی خۆی پێوەندییەکی باش و گونجاوی لە نێوان مێژوو و شێعر و وێژە دروست کرد تا سەربەخۆیی ببەخشێتە ئەو هونەرە کە پێشتر وێنەی نەبووە.
فەرشچیان دامەزرێنەری قوتابخانەی تایبەتی خۆی بوو بۆ نیگارکێشانی ئێرانی، پابەند بوو بە فۆڕمی کلاسیکی و لە هەمان کاتدا تەکنیکی نوێ بۆ فراوانکردنی بازنەی نیگارکێشی ئێرانی کەڵک وەردەگرێت.
ڕۆحێکی نوێی بەم فۆڕمە هونەرییە بەخشی، ئەو بە پەیوەند دانی مێژوو لەگەڵ شیعر و ئەدەب توانی تا سەربەخۆیییەک بەم هونەرە بدات کە پێشتر بە دەگمەن هەیبوو.

Your Comment