بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری عێڕاق جەختی کرد کە پیلانێکی مەترسیدار بۆ بووژانەوەی داعش لە ئەو وڵاتە لە ئارادایە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕێغای جێبەجێ کردنی ئەو پیلانەوە لە عێڕاق ئاژاوە بنێتەوە و ئەو پرسە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هەموو ناوچەکە.
بەلداوی وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق ئەبێ لە بانترین ئاستی ئامادەیی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی جموجوڵەکانی تیرۆریستەکان بن.
ناوەندی ئەی سی سی تی هۆڵەنداش بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە 2 هەزار و 500 چەکداری داعشی لە سووریا و عێڕاق چالاکن.
یەکێک لە پەرلەمانتارانی عێڕاق سەبارەت بە پیلانی ئەمریکا بۆ ئاژاوە و نائەمنی لە ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.
News ID 56332
Your Comment