AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٨ ١٥:٤٤

میوانداریی کوردانەی زیارەتکارانی ئەربەعین؛ کوردستانی یەکڕەنگ و یەکدەنگ

میوانداریی کوردانەی زیارەتکارانی ئەربەعین؛ کوردستانی یەکڕەنگ و یەکدەنگ

کوردستان ئەمساڵیش بە هەموو توانەوە، خۆی بۆ میوانداریی شیاوی کاروانی گەورەی پیاسەی ئەربەعین ئامادە کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر:کوردستانێک کە هەمیشە عەشقی خۆی بە پێغەمبەر و ئەهلی بەیت سەلماندووە و ئیمام حسێن و گەنجانی ئەهلی بەهەشتی وەکوو سورمەیەک بۆ چاوی خۆی وەسف کردووە، ئەمڕۆ باوەشی خۆی بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین کردووەتەوە.

میوانداریی کوردانەی زیارەتکارانی ئەربەعین؛ کوردستانی یەکڕەنگ و یەکدەنگ



جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە ئامادەیی تەواوی پارێزگا بۆ میواندارێتی لە300 هەزار زیارەتکار، ڕایگەیاند هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئاسایش و هاتوچۆی ئاسانی زیارەتکاران داوە.

ناوبراو وتیشی: ئامادەبوونی پڕڕەنگی سەرجەم دامودەزگاکان، لایەنە سەربازی و ئینتزامی و خزمەتگوزاییەکان لە پاڵ بەشداری بەربڵاوی خەڵک، لایەنێکی تایبەتی بە ئەو میواندارییە داوە.

هەروەها ڕایگەیاند: نەخۆشخانەی 50 قەرەوێڵەیی و جێگیر کردنی مانگی سوور لە ناوخۆ و هەروەها هەرێمی کوردستان خزمەتگوازییەکان لە بواری تەندروستی تەواو کردووە.

وەرمەقانی وتیشی: دانانی 72 موکب لەسەرتاسەری پارێزگا، نیشانەی عەشقی قووڵی خەڵکی پارێزگا، لە شیعە و سوننە بە ئەهلی بەیتە.

ناوبراو بە ئاماژە کردنەوەی موکبی خانمانی ئەهلی سوننە لە سنە، ئەو کارەی نمانەی یەکگرتوویی و عەشقی 1400 ساڵەی ئەهلی سوننە بە ئەهلی بەیتە و وتی: ئەو شانازییە گەورە بۆ ئێمە کوردستانییەکانە کە لە ژێر چەتری ئێران ، میوانداری ئەو ئازیزانەین.

میوانداریی کوردانەی زیارەتکارانی ئەربەعین؛ کوردستانی یەکڕەنگ و یەکدەنگ


جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگای کوردستان وتی: بۆ زیارەتکاران بوونی ڕێگای بەلاش لە سنووری باشماخەوە تا سلێمانی، نیشانەی سەخاوەت و میوانداری خەڵکی ئەو ناوچەیەیە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئاسایشی زۆری سنووری کوردستان وتی: زیارەتکاران دەتوانن بە دڵنیاییەوە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان لە پارکینگەکانی ناو شاری مەریوان و سنووری باشماخ دابنێن.

وەرمەقانی وتی: پیاسەی ئەربەعین زیاتر لە ڕووداوێکی ئایینی و نمانەیەک لە یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئیسلامییە و ئەو پیاسە هەلێکی بەنرخە بۆ تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی وڵاتانی موسڵمان و بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانی ئیسلام.

هەروەها وتیشی کە خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران لە 13ی گەلاوێکەوە دەستی پێکردووە و تا سێ ڕۆک دوای ئەربەعین واتا 26 ی گەلاوێژ درێژەی دەبێت .


ناوبراو بە ئاماژە فێنک بوونی کەشوهەوا لە سنووری باشماخ لەچاو سنوورەکانی دیکە، وتی: ئەو تایبەتمەندییە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕاکێشانی زیارەتکاری زیاتر.

News ID 56322

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha