AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٨ ١٦:٣٠

موحەمەد ڕەعد: ڕادەست کردنی چەک خۆکوژییە و ئێمە خۆمان ناکوژین

موحەمەد ڕەعد: ڕادەست کردنی چەک خۆکوژییە و ئێمە خۆمان ناکوژین

سەرۆکی فراکسیۆنی دڵسۆزی بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وێڕای ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان لە دژی چەکی بەرخۆدان، وتی: ڕادەستکردنی چەک خۆکوژییە، ئێمە نامانەوێت خۆمان بکوژین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ڕەعد، سەرۆکی فراکسیۆنی دڵسۆزی بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمەنار وتی: بڕیاری داماڵینی چەک بڕیارێکی بەپەلەیە کە بە زۆری لایەنە بیانییەکان سەپێنراوە و بڕیارێکی سەروەری نییە.

وتیشی: ئەم بڕیارە بڕیارێکی ناتەواوی پەیمانی نیشتمانییە و ئەوانەی ئەم بڕیارەیان داوە دەڵێن لە ژێر فشاردا ئەو بڕیارەیان داوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم بڕیارە مەترسیدارە و سەروەری لوبنان دەخاتە مەترسییەوە و زەمینە بۆ دوژمن دەڕەخسێنێت کە سەقامگیری ناوخۆیی لەناو ببات.

ڕاشیگەیاند: چەکی بەرخۆدان لە ساڵی ١٩٨٢ تا ٢٠٢٥ پاڵپشتی لوبنان بووە، خاکەکانی ڕزگار کردووە، هاوسەنگیی خۆپارێزی دامەزراندووە و پلانی فراوانخوازانەی دوژمنی پووچەڵ کردۆتەوە.

چەک دانان واتە وازهێنان لە شەرەفەکەت و ئەوە خۆکوژییە، ئێمە خۆمان ناکوژین.

News ID 56326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha