AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٨ ١٢:٤٩

کاردانەوەی ئێران بە ڕێككەوتنی کۆشکی سپی

کاردانەوەی ئێران بە ڕێككەوتنی کۆشکی سپی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی قەفقاز بەیاننامەیەکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەروە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە قەفقاز بەیاننامەیەکی دەرکرد کە لە خوارەوە ناوەرۆکەکەی دێت:

کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی قەفقازی باشووری شوێنگیری دەکات و لە ئەو بارەوە لەگەڵ دوو دراوسێکەی واتا ئازەربایجان و ئەرمینیا لە پێوەندیدایە.

بێ گومان ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەی قەفقاز لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشوازی لە یەکلایی بوونەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەلایەن دوو وڵاتەکەوە، ئەو گۆڕانکاریەی هەنگاوێکی گرینگ لە بەدی هاتنی ئاشتی سەقامگیر لە ناوچەکە هەڵدەسەنگێنێت.

هاوکات نیگەرانی خۆمان لە لێکەوتە نەرێنییەکانی هەر جۆرە دەستێوەردانێک بە هەر شێوەیەک، بەتایبەتی لە سنوورە هاوبەشەکان کە تێکدەری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بێت دەردەبڕین.


کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لەسەر گرتنە پێشی هەموو هەوڵە سیاسی، مافی و ئابوورییەکان بۆ دابینی ماف و بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی، پێی وایە کە کردنەوەی ڕێگای پێوەندی کاتێک لە خزمەت سەقامگیری و ئاسایش و گەشەی ئابووری گەلانی ناوچەکە دەبێت کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی بەرانبەر، لەبەرچاوگرتنی سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە و بێ دەستێوەردانی ناوچەکە بێت.



News ID 56324

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha