ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی فەرهەنگ و هونەر: هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەحموود فەرشچیان، نیگارگەری بێهاوتای هونەری مینیاتۆری و هونەرمەندی بەرزی ئێرانی، کۆمەڵگای هونەریی ئێران و جیهانی ڕاچڵەکاند؛ ئەو کەسێک بوو کە بە قەڵەمی سێحراویی خۆی، ڕۆح و مانای گەڕاندنەوە بۆ ناو نیگارگەری ئێرانی و میراتێکی هەرمان و گرنگی لە دوای خۆی بەجێ هێشت و لەو سۆنگەوە، فەرەشچیان نەک هەر هونەرمەند، باڵکوو باڵوێزی فەرهەنگ و هونەری ئێران لە ئاستی جیهاندا بوو.
مامۆستا مەحموود فەرشچیان لە دایکبووی ساڵی 1308ی هەتاوی، ناوێکە هاوواتای بەرزی و بەرزەفڕیی هونەری نیگارگەریی هاوچەرخ و یەکێک بوو لەو تاقمە هونەرمەندانەی کە بە بووژانەوەی نیگارگەری نەریتی و وەبەرهێنانی گیان و ڕۆحێكی نوێ لەو هونەرەدا، ئەم هونەرە ڕەسەنە ئێرانییەی لە مەترسیی فەرامۆشی ڕزگار کرد و پێگەیەکی جیهانی پێ بەخشی. بەرهەمەکانی ئەو نە تەنیا لە مۆزەخانەیە بەناوبانگەکانی جیهاندا نمایش دەدرێن، بەڵکوو وەک هێمای فەرهەنگ و هونەری دەوڵەمەندی ئێرانی، دڵی زۆربەی خەڵکی جیهانی بەخۆوە داگیر کردووە.

فەرشچیان بە زاڵبوونی تەواو بە سەر قوتابخانەگەلی کلاسیکی نیگارگەریی ئێرانی و لەوان ئیسفەهان و تەورێز، توانی شێوازێکی تایبەتی و تایەکاری دابهێنێت. شێوازی ئەو بە تایبەتمەندیگەلێکی وەک جووڵەی ڕەوانی هێڵەکان، ڕەنگی درەوشاوە و زیندوو، بە ئاوێتەکاریی چالاکانە ناسراوە. ئەو لە بەرهەمەکانیدا، چیرۆکە ئوستوورەیی، مەزهەبی و عێرفانییەکانی بە ڕوانینێکی نوێ و هەڵویستێکی مۆدێرن وێنا دەکرد. نیگارگەری لە بندەستی ئەودا لە هونەرێکی سەڵتی جوانکاری تێپەڕیبوو و ببووە ئامرازێک بۆ دەربڕینی هەستە و سۆزی مرۆیی، چەمکە عێرفانییەکان و عەشقی خوداوەندی.
بۆ وێنە بەرهەمی هەرمانی "ئێوارەی عاشوورای" کە ئەو بە وردەکارییەکی بێهاوتا و هەستێکی قووڵ خولقاوە، نیشاندەری شارەزایی ئەو لە ئاوێتەکردنی هونەر و مانایە. ئەو بەرهەمە نە تەنیا لە گۆشەنیگای تەکنیکییەوە بێهاوتایە، بەڵکوو بە هۆی قووڵایی مەعنەوی و کاریگەریی سۆزدارانەی، لە دڵی فەرهەنگ و هونەری ئێرانیاد پێگەیەکی هەمیشەیی هەیە.

مامۆستا فەرشچیان، بە بەڕیوەبردنی پیشانگاگەلێکی جۆراوجۆر لە ئاستی جیهانیدا، هونەری نیگارگەریی ئێرانی بە جیهان ناساند. بەرهەمەکانی ئەو لە مۆزەخانەکانی مێترۆپۆلیتێنی نیۆیۆرک، مۆزەخانەی بەریتانیا و مۆزەخانە ناسراوەکانی تر، نمایش دەدرێن و ستایشی ڕەخنەگران و لایەنگرانی هونەری بە دواوە بووە. ئەو نە تەنیا توانی سنوورەکانی جوگرافیایی ببەزێنێت، بەڵکوو بە خوڵقاندنی ئاسەوارێکی هەرمان و پڕ لایەنگر کە بە نیگایەکی قووڵ دەیڕوانییە فەرهەنگ، مێژوو و ناوەڕی ئێرانی، خەڵکی جیهانی لەگەڵ بەشێک لەو خەزێنەیە ئاشنا کرد.
کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە گەورە، خەسارێکی گەورەی قەرەبوونەکەرەوانە بوو بۆ کۆمەڵگای ئێران. بەڵام میراتی بە نرخی ئەو، وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە، ڕێگە بۆ بەرەکانی داهاتووی هونەری نیگارگەری ڕوون و ڕۆشن دەکا و ناوی ئەو بۆ هەمیشە لە مێژووی هونەری ئێران و جیهاندا هەرمان دەهێڵێتەوە.

Your Comment