بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمستردام، پایتەختی هۆڵەندا، شاهیدی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بوو لە پشتیوانیی خەڵکی غەززە و وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەردەوامیی شەڕ، گەمارۆ و برسیکردنی خەڵکی ئەو ناوچەیە.
خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای فەڵەستین و وتنەوەی دروشمی دژی کۆمەڵکوژی و سیاسەتەکانی داگیرکاری، داوای کۆتاییهێنانی دەستبەجێی شەڕ و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززەیان کرد.



Your Comment