بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن پاک ئایین، باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئازەربایجان سەبارەت بە ڕێککەوتننامەیەک کە لە کۆشکی سپی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، وتی ئەو هەوڵە زیاتر شانۆی سیاسی لەلایەن ترامپەوەیە و هیچ گۆڕانکێکی نوێ دروست ناکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەلە لە ئەو ڕێوڕەسمە وتی: ئەوە تەنیا هەلێک بوو تا ترامپ کەسایەتی ئاشتیخوازانەی خۆی نیشان بدات؛ کەسێک کە ئەمڕۆ دەستی بە خوێنی بێ تاوانانی سووریا لوبنان و غەززە سوورە و هاوبەشی جەنایەتەکانی ئیسرائیلە.
پاک ئایین زیادی کرد: ترامپ کە لە ئاشتی لە نێوان ئۆکراین بێ هیوا بووە و بە هاندانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، بە بەڕێوە چوونی ئەو کۆبوونەوە دەیەویست کەسایەتی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتی چاک بکاتەوە و لەوانەیە بەدوای خەڵاتی ئاشتی نۆبێلەوە بێت. ئەو ڕێککەوتنە بەس بانگەشەییە و لە باری مافییەەو هیچ ناچارییەکی بەدواوە نییە.
هەروەها سەبارەت بە گومانەکان لەسەر چالاکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ناوچە زەنگزوور وتی: چالاکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ئازەربایجان و ئەرمینیا ساڵەهایە درێژەی هەیە و هیچ ئاماژەیەک بە کرێی سەد ساڵەی زەنگزوور یان بوونی تایبەتی ئەو کۆمپانیاگەلە لە ئەو ناوچە لە ئەو سەفەرەدا نەکراوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی ئەو ناوچە بۆ ئێران وتی: ئەوەی کە دەوترێت ئێران لە قەفقاز چالاکی نییە، ناڕاستە. ئێران و ئازەربایجان سخەریکی چێ کردنی ڕێڕەوی ئەرەسن کە پڕۆژەیەکی گرینگ لە بەرز کردنەوەی هێڵی پێوەندی و یارمەتی بە لایەنی ئاشتی ناوچەکەیە.
پاک ئایین لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئەبێ چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکە زیاد ببێتەوە و لە هەمان کاتدا لایەنە پشت پەردەکانی ئەو هەوڵەی ئەمریکا ڕوون ببێتەوە تا مێدیاکان ڕێگری بکەن لە ئەو بابەتە کە گوایە ئەمریکا سەرکەوتوو بووە و ناوچەی ژێۆپۆلیتیکی ناوچەی قەفقاز ڕووی داوە.
باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئازەربایجان وتی: ڕێککەوتنی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە کۆشکی سپی شانۆی سیاسی ترامپە و هیچ گۆڕانێکی نوێی دروست نەکردووە.
News ID 56325
Your Comment