بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق، ڕایگەیاند کە تۆڕێ تیرۆریستیی دەستگیر کردووە کە هەوڵی کردنە ئامانجی زیارەتکارانی بەشداربووی ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی ئیمام حسێنـیان بوو.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دەزگای دادی عێراق، پیلانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە بریتیبووە لە چێکردن و دانانی بومبی دەسکرد لە سەر ڕێگەی زیارەتکاران لە بواری باشووری و ژاراویکردنی دەفری خۆراکی دابینکراوە بۆ زیارەتکاران.
هاوکات پارێزگای کەربەلا ڕۆژی پێنچشەممەی ڕابردوو لە دەستگیریی تیمێکی 23ی کەسی لە تیرۆریستانی داعشی هەواڵی دا کە دەیانەویست حسێنییەکی سەر ڕیگەی زیارەتکاران لە نێوان کەربەلا و نەجەف بکەنە ئامانج.
Your Comment