بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی نزارم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند،" کۆمپانیاکە سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوکردوە، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکانی نەوت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوکراوە".
ئاماژەی بەوەکردوە، "کۆمپانیاکە لەئامادەکاری تەواودایە و هەناردەکردنەوەی نەوت بەستراوە بەڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە".
ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد پێویستە هەرێمی کوردستان رۆژانە 230هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆبکات.
کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکانی نەوت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوکردوە.
News ID 56312
Your Comment