بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، هێرشه‌كانی سوپای توركیا له 24ی (ته‌مموز/7)ه‌وه تا 7ی (ئاب/8) بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پەکەکە له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وام بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له 24ی (ته‌مموز/7)ه‌وه تونێله‌كانمان له گۆره‌پانی به‌رخۆدانی سنێنی هه‌رێمی خواكوڕك چوارجار به درۆنی بۆمب هه‌ڵگر بۆردومان كران، هه‌روه‌ها له رۆژانی 25 و 27 و 28 و 3ی له (ته‌مموز/7)ه‌وه گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی بێرێ زین له‌هه‌رێمی خواكوڕك به چه‌كی قورس، تۆپ و هۆڤیتزه‌ر 22جار بۆردومان كراون.
هه‌په‌گه ڕونیشیكرده‌وه، له نێوان له 24ی (ته‌مموز/7)ه‌وه تا 3ی (ئاب8) چیای به‌هار له ڕۆژئاوا زاپ 32جار به چه‌كی قورس و هاوه‌ن بۆردومان كراوه.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، له نێوان 27ی (ته‌مموز/7)ه‌وه تا 7ی (ئاب/8) له زاپ، مه‌تینا، خواكوڕك، گارێ و قه‌ندیل، جموجۆڵی فڕۆكه‌ی سیخوڕی و IHA و SIHA به‌رده‌وام بوه.
Your Comment