AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٧ ١٧:٤٢

حەماس لە سەر بڕیارەکەی ناتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی غەزە هاتەدەنگ؛ ئەمریکا بەرپرسیارە

حەماس لە سەر بڕیارەکەی ناتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی غەزە هاتەدەنگ؛ ئەمریکا بەرپرسیارە

بزووتنەوەی حەماس لەدوای پەسەندكردنی بڕیارەكەی ناتانیاهۆ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی غەززە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند،" ئیدارەی ئەمریکا بەبەرپرسیاری سەرەکی لەتاوانەکانی ئیسرائیل دەدەنێن بەهۆی پشتگیریی سیاسی و سەربازییەوە بۆ تەلئەبیب. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەڕاگەیاندراوێکدا، بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کەئیدارەی ئەمریکا بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆی "تاوانی لەناوبردن و برسیکردن"ی لەکەرتی غەززە لەئەستۆدایە.

حەماس دەڵێت، "تاوانەکانی ئیسرائیل نەیدەتوانی ڕووبدات ئەگەر گڵۆپی سەوزی ئەمریکا نەبوایە."
حەماس داوا لەنەتەوە یەکگرتووەکان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە "هەنگاوی بەپەلە و کرداری" بنێن بۆ ڕاگرتنی "پلانەکانی ئیسرائیل" و دڵنیابوون لەلێپرسینەوە لەگەڵ سەرکردە ئیسرائیلییەکان. بزوتنەوەکە ئاماژەی بەڕاپۆرتی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان کردوە کەبەڵگەی لەسەر ئەنجامدانی "تاوانی جینۆساید" لەلایەن ئیسرائیلەوە خستوەتەڕو و داوای کردووە کەدادگا نێودەوڵەتییەکان چیدی بێدەنگ نەمێنن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
هەروەها، حەماس ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی زاراوەی "کۆنترۆڵ" لەلایەن ئیسرائیلەوە لەبری "داگیرکاری"، هەوڵێکی "ئاشکرایە بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیی یاسایی" بەرامبەر بەو تاوانانەی ئەنجامی دەدات.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل پێشنیازەکەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەرتی غەززە پەسند کرد.
رۆژی پێنجشەممە 08ـی ئابی 2025،بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەبەیاننامەیەکدا پلانێكی پێنج خاڵی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی غەززە ڕاگەیاند.

News ID 56313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha