AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٩ ١٦:٥٤

سەرۆک کۆماری ئێران: بێ هەماهەنگی لەگەڵ ڕێبەری باڵا هیچ کارێک ناکەین

سەرۆک کۆماری ئێران: بێ هەماهەنگی لەگەڵ ڕێبەری باڵا هیچ کارێک ناکەین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە هیچ گفتوگۆ و جووڵانەوەیەکمان بەبێ هەماهەنگی و کارلێککردن و بۆچوونی ڕێبەری باڵای ئێران ئەنجام نەداوە و نایکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن دوای بیستنی بۆچوون و ڕەخنەکانیان سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی ڕۆژ لە وڵات و ئەرکە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن، وتی: ئێمە هیچ وتووێژ و کارێکمان بە بێ هەماهەنگی و کارلێککردن و بۆچوونی ڕێبەری باڵای وڵات نەکردووە و ناکەین.

وتیشی: ئەمەش زۆر ڕوونە، بەڵام باشترە کاتێک بەو ئاراستەیەدا هەنگاو دەنێین، خۆمان ئەو بناغانە تێک نەدەین و دروشمێک نەدەین کە خوا نەکات ئەو چوارچێوە و یەکگرتووییە تێکبدات.

هەموو هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی ئاژاوە و سەرهەڵدان بوو لەو وڵاتەدا و تا ئێستاش پابەندە بەو ئامانجەوە و هەوڵی بۆ دەدات.

سەرۆک کۆمار، ئەو پرسەی وروژاند کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستەنگ بۆ ئێمە دروست دەکەن لەگەڵ گەمارۆی نەوت.

زیادیشی کرد: لەوانەیە لەم هەلومەرجەدا دراوی کەمترمان هەبێت و دەبێت تەحەمولی دۆخەکە بکەین، نەک چاوەڕوانی دروست بکەین. کاتێک سەربەخۆییمان دەوێت، دەبێت تەحەمولی زۆرێک لەو شتانە بکەین.

ڕاشیگەیاند: کەس نەیوت کاتێک قسە دەکەین مانای تەسلیم بوونە؛ تەسلیمبوون بە هیچ شێوەیەک لە زاتی ئێمەدا نییە، بەڵام کێ وتی دەبێ لە قسەکردن بترسین؟ ئەگەر قسە نەکەیت، دەتەوێت چی بکەیت؟ دەتەوێت شەڕ بکەیت؟ دوژمن هێرشی کردە سەرمان. وێرانەکان ئاوەدان بکەینەوە، ئایا جارێکی تر هێرش دەکەنەوە سەرمان؟ ئەمانە پرسگەلێک نین کە بتوانین بە هەست مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.

News ID 56338

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha