بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی کە Al-Monitor ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە، دەوڵەتی تورکیا بە گوشار لەسەر دیمەشق، لەمپەر دەخاتە سەر ڕێگای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراو لە پاریس لە نێوان بەرپرسانی سووریا و ڕێبەرانی کورد و بەم شێوەیە، ڕەوتی دانوستانەکان کە لەلایەن ئەمریکا و فەڕەنساوە بۆ دەستخستنی ڕێگاچارەی سیاسی لە کوردستانی سووریا، تووشی کێشە دەکات.
بە وتەی سێ سەرچاوەی ئاگادار، سەفەری ڕۆژی پێنجشەممەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، بۆ دیمەشق بە ئامانجی ڕازی کردنی بەرپرسانی سووریا بپ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆبوونەوە ئەنجام دراوە؛ کۆبوونەوەیەک کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵۆم کۆبانێ دڕێژرابوو.
کۆبوونەوەی پێشوو کە بڕیار بوو لە 25 ی جوون لە پاریس بەڕێوە بچێت لە دوا چرکەکان و هاکات لەگەڵ ئامادەبوونی شاندی کوردی بۆ گەشت لە هەولێرەوە، هەڵوەشایەوە. هەرچەندە دیمەشق هۆکاری هەڵوەشاندنەوەکەی نیگەرانی ئەمنیەتی بەهۆی پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاندبوو، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەلمانیتۆریان ڕاگەیاندووە کە گوشارەکانی تورکیا هۆکاری ڕاستەقینەی ئەو بڕیارە بووە.
تورکیا داوای لە کوردەکان کردووە کە هەندێک خاڵ لەسەر پارێزگای دێرەزوور بدەن بەڵام کورد لە ئەو بارەوە خۆی بواردووە و هەروەها لەگەڵ شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە لە پاریسیش دژایەتی کردووە و پێشنیاری ئەمانی پێتەختی ئوردنی داوە. تورکەکان لە وەلانایان لە دانوستانەکانی سووریا ناڕازین و پێیان وایە کە بە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە لە پاریس دزەی ئەوان کەم دەبێتەوە. هەروەها ئەحمەد شەرع ناچارە گوێڕایەڵی تورکیا بێت تەنانەت ئەگەر پێشی ناخۆش بێت.
لە هەمان کاتیشدا، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، بە ئامانجی شوێنگیری کردنی دانوستانەکانی پاریس و ڕێککەوتنی چەند ملیار دۆلاری بۆ بووژانەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع دیداری کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمانیتۆر تورکیا لەمپەر دەخاتە سەر ڕێگای کۆبوونەوەی پاریس لە نێوان کوردەکان و دیمەشق و کێشە بۆ دەستپێشخەڕی ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ چارەسەری قەیرانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست دەکات.
News ID 56320
Your Comment