AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٨ ٠٩:٤١

پیلانی نتانیاهۆ بۆ داگیر کردنی غەززە؛ وردەکاری و کاردانەوەکان

پیلانی نتانیاهۆ بۆ داگیر کردنی غەززە؛ وردەکاری و کاردانەوەکان

دوای شکستی ئیسرائیل لە بەدی هێنانی ئامانجە سەربازییە لەپێشەوە داڕێژراوەکان و هەوراز و نشێوی زۆر، کابینەی ئەو ڕژێمە پیلانی نتانیاهۆ بۆ داگیر کردنی شاری غەززە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی گشتی تری داگیر کردنی کەرتی غەززەی پەسەند کرد.



بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نووسینگەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە کابینەی ئەو ڕژیمە گەڵاڵەی کۆنترحڵی شاری غەززەی لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکی گەورەتر بۆ داگیر کردنی تەواوی کەرتی غەززەی قبووڵ کردووە.

شکستی ئامانجە سەربازییەکانی نتانیاهۆ و هەوڵ بۆ ڕزگار بوون لە زەلکاوی غەززە

نووسینگەی نتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا زیادی کرد کە ئەرتەشی ئیسرائیل خەریکی ئامادەبوون بۆ کۆنترۆڵی شاری غەززەیە و لە هەمان کاتدا یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە خەڵكی سڤیلی دەرەوەی ناوچە جەنگییەکان دابەش دەکات.


ڕۆژنامەی عێبری یەدیعوت ئاحارانوست دوای پەسەند کرانی ئەو گەڵاڵە لە زمانی نتانیاهۆوە نووسی: شێوەی ئۆپراسیۆنی ئێستا لە غەززە شکستی هێناوە و نەبووەتە هۆی گەڕانەوەی ئەسیرە سەربازییەکان و ئیسرائیل دەیەوێت حەماس شکست بدات، نەک ئەوەی کە درێژەی بدات.

نتانیاهۆ پێشتر لە گفتوگۆیەکدا وتبووی نایەوێت غەززە کۆنترۆڵ بکات و ئیسرائیل دەیەوێت ئەو کەرتە بداتە دەستی هێزە عەرەبییەکان کە هەڕەشە نین لەسەر ئیسرائیل.


لەلایەکی ترەوە، گۆڤاری ئەمریکی ئاکسیۆس لە زمانی بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ڕاپۆرتی دا ئەرتەشی داگیرکەر، هێزەکانی حەماس لە غەززە گەمارۆ دەدات و هاوکات لە قۆناغی یەکەمدا، ئۆپراسیۆنی زەوینی سنووردا لە ئەو شارە ئەنجام دەدات و ئامانج لە ئەو ئۆپراسیۆنە، چۆڵ کردنی تەواوی خەڵکی سڤیل لە شاری ‌غەززە بۆ کەمپە ناوەندییەکان و دیکە ناوچەکان تا حەوتی ئۆکتۆبەر واتا دووهەم ساڵڕۆژی زریانی ئەقسایە.


کۆنترۆڵ یان داگیر کردنی شاری غەززە؟

لە هەمان کاتدا، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانوت ڕاپۆرتی دا کە کابینەی ئیسرائیل لە وشەی "داگیر" ی شاری غەززە کەڵکی وەرنەگرتووە و لە بەرانبەردا بەهۆکاری مافی هاوپەیوەند بە بەرپرسیارێتی هەەمبەر حەشیمەتی سڤیل لە کۆنترۆڵ کەڵکی وەرگرتووە. ئەو ڕۆژنامە لە زمانی بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە زیادی کرد کە ئامانجی سەرەکی داگیر کردنی غەززەیە و کۆنترۆڵ بەس پێناسەری فەرمییە.

ئەو ڕۆژنامە و ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم ڕاپۆرت دەدەن کە زامیر دژی گەڵاڵەی داگیر کردنی غەززە بووە و لە ئەو بارەوە لەگەڵ نتانیاهۆ پێکدادانی توندیان بووە، پێی وایە کە کۆنترۆڵی درێژخایەنی غەززە بۆ سەربازانی ئیسرائیل دژوار دەبێت و دانی پێدا ناوە یەکەی پاشەکەوتەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ماندوون و هیچ ڕێگاچارەیەکی مرۆڤدۆستانەش بۆ گواستنەوەی یەک ملیۆن کەس لە شاری غەززە بوونی نییە و هەموو شتێک پێچراو دەبێت.

لەشکەرکێشی بۆ دەڤەری غەززە

کەناڵی ئەمریکی ئێن بی سی نیوز لە زمانی بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ڕاپۆرتی دا کە وێنە مانگیلەییەکان نیشانی دەدات کە ئیسرائیل خەریکی کۆ کردنەوەی هێز بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر غەززەیە.

ئەو گۆڕانکاریانە لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشی ئیسرائیل مانگی مەی ئۆپراسیۆنێکی نوێیان بە ناوی ئەڕابەکانی گیدئون لە کەرتی غەزە دەست پێکرد و بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 40 کەس.


کاردانەوەی ئیسرائیلییەکان بە گەڵاڵەی داگیر کردنی غەززە


بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئیسرائیل: وەزیری دارایی و ئاسایشی ناوخۆیی و هەروەها یائیر لاپید سەرۆکی پارتە دژبەرەکانی کابینەی ئیسرائیل دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئەو پەسەندکراوە دەربڕیوە و لاپید وتوویە ئەوە هەمان پرسە کە حەماس بەتەمایەتی.

کاردانەوەی ناوەندە عەرەبی و ئیسلامی و ڕۆژاواییەکان بە گەڵاڵەی داگیر کردنی غەززە

مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین ڕایگەیاند کە بڕیاری ئیسرائیل بۆ داگیر کردنی شاری غەززە جەنایەتێکی نوێی ئەو ڕژیمەیە و ئەبێ دەستبەجێ ڕابگیردرێت. مەحموود عەباس لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ شای ئوردن و سەرۆک کۆماری میسر لەسەر زەروورەتی ڕاگرتنی بەپەلەی گەڵاڵەی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە جەختی کرد.

عەبدولفەتاح سیسی لەسەر دژایەتی توندی وڵاتەکەی بۆ کۆچاندنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان جەختی کرد و سەبارەت بە چۆڵ کردنی تەواوی شاری غەززە هۆشداریی دا و ئەوەی جەنایەتی جەنگی وەسف کرد.

وەزیری دەرەوەی پاکستانیش جەختی کرد کە ئێمە گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵی ناسایی و ناڕەوای شاری غەززە ئیدانە دەکەین و داوای دەستێوەردانی دەستبەخێی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئەو بارەوەی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی کوێت بڕیاری ئیسرائیل بۆ داگیر کردنی غەززەی ئیدانە کرد و ئەوەی پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان وەسف کرد.

هەروەها وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ داگیە کردنی غەززە هەڵەیە و دۆخی مرۆیی لەوێ کارەساتبارە و پێویستی بە چاسازی بەپەلە هەیە.

وەزیری دەرەوی ئیسپانیا و و بەلژیکا و سلۆڤێنیش داگیر کردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلیان ئیدانە کرد.

هۆشداریی گرووپەکانی بەرخۆدان بە ئیسرائیل

گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین هۆشداریان داوە کە ئەگەر ئیسرائیل درێژە بداتە نەخشەی خۆی بۆ داگیر کردنی غەزە بەهایەتی قورس دەدات.

ئەو گرووپابە لە بەیاننامەیەدا جەختیان کرد کە غەززە بەس ناوچەیەکی جوگرافیایی نییە بەڵکوو ناوچەیەکە پڕ لە خوێنی شەهیدان و گیانفیدایان و داگیر کردنی غەززە بە وەکوو زەلکاوێکی نوێ دەبێت کە هەمووان دەسووتێنێت.

هەروەها هاتووە کە هەموومان لە مەیدانی شەڕ یەکگرتووین و هەر جۆرە پیلانێک بۆ داگیە کردنی غەززە پووچەڵ دەکرێتەوە هەر وەکوو ڕابردوو و گومان لە ئەوەی کە دەتوانن لە ئەو ڕێگایەوە ئەسیرەکانیان ئازاد بکەن خەیاڵی خاوە و ئەوان بەس لە ڕێگای دانوستان و پێدانی بەهای قورس لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەکرێن.



News ID 56318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha