AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٦ ١٣:٠١

لە ناڕەزایەتی بە دۆخی زیندانی بوونیان;

پێنج زیندانی سیاسی کورد لە تورکیا مانیان لە خواردن گرت

پێنج زیندانی سیاسی کورد لە تورکیا مانیان لە خواردن گرت

بە مانگرتن لە خواردنی دوو زیندانی سیاسی کوردی دیکە لە زیندانی ئاکساری پارێزگای ماردین ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەو زیندانە مانیان لە خواردن گرتووە گەیشتە پێنج کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو زیندانی سیاسی کوردی تورکیا بە ناوەکانی بەهائەدین چەلەبی و ئێحسان تاشدیلن لە زیندانی ئاکساری هەڵکەوتوو لە پارێزگای مادرین دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

بە پێێ هەواڵەکان، مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی کوردی تورکیا لە ئەو زیندانە کە لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی کردبوو درێژەی هەیە و لە هەفتەی ڕابردووش زیندانیانی سیاسی کورد بە ناوەکانی ئومێد تەمیوور، بەشار بیلن و موحەمەد فاتح بینگۆل، دەستیان دابووە مانگرتن لە خواردن.

ئەو زیندانیانە کە مانیان لە خواردن گرتووە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان، گوشاری زۆر لەسەر زیندانییە کوردەکانیان هۆکاری ئەو بڕیارەیان ڕاگەیاندووە.

News ID 33453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha