AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٦ ١٩:٠٨

گەڕانەوەی گەمارۆکان کاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواە دەبێت

گەڕانەوەی گەمارۆکان کاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواە دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەرچی پێشترین قورسترین گەمارۆکان بەسەر ئێراندا سەپاوە، بەلام هەر هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش، کاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواوە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی ڕادیۆیی، وێڕای ڕەتکردنەوەی دەنگۆکان لەبارەی ئەنجامدرانی هەر جۆرە دانوستانێک لە نێوان تاران و واشنتۆن و ناوبژیی چەندین وڵاتی بیانی، وتی: تاقە ڕێگەی دیپلۆماسیی ڕوون لە ڕێگەی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات (باڵوێزخانەی سویسرا لە تاران و باڵوێزخانەی پاکستان لە واشنتۆن) بووە و ئاساییشە کە وڵاتانێک وەک ناوبژی و لە کات و ساتی جۆراوجۆردا پەیامەکانی نێوان دوو وڵاتیان ئاڵوگۆڕ کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری وەفدێکی ئاژانس بۆ ئێران بۆ گفتوگۆ و نەک پشکنین، سەبارەت بە هەڵویستی ئێران هەمبەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیم وتیشی: بە توندی ناڕازین لە هەڵسوکەوتی ئاژانس و بۆمان دەرکەوتووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەت ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی بۆ گوشارخستنە سەر ئێران و بە لارێدابردنی ڕاستییەکان، کەڵک‌ئاوەژووییان لەو ناوەندە نێودەوڵەتییە کردووە.

بەقایی هەروەها لەبارەی پرسی میکانیزمی "سنەپ بەک" و ئاماژە بە هەوڵی پاگەندەیی میدیا بیانییەکان بۆ نانەوەی شەڕی دەروونی، ڕایگەیاند: دابەزینی ئاستی بەرپرسایەتییەکانی ئێران وەک بنەمای پێناسەیی میکانیزمی سنەپ‌بەک، کاردانەوەیەکی تەواو یاسایی بووە بە پێی خودی بەرجام بۆ کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا و ناپابەندیی لایەنە ئەورووپییەکان بە بەڵێنەکانیان.

جەختی لەوەش کرد: ئەگەرچی پێشترین قورسترین گەمارۆکان بەسەر ئێراندا سەپاوە، بەلام هەر هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش، کاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواوە دەبێت.

News ID 56303

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha