AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٤ ١٤:٥١

کوردەکانی تورکیا بۆ پێشوازی لە ئاشتی دەکەن؟

کوردەکانی تورکیا بۆ پێشوازی لە ئاشتی دەکەن؟

لە کاتێکدا پەکەکە پاش چوار دەیە شەڕ، چەک دادەنێت، کوردی تورکیا هێشتا هوشیارانە دەڕوانێتە داهاتوو؛ بەرەیەک کە چیتر خەونی شۆڕش نابینن، بەڵکوو بەدوای ئاشتی، یەکسانی و داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگایەکن کە دەیان سال دیواری بە ناویاندا کێشابوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: مەت برۆمفیلد لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری ئانهێرددا بڵاوی کردۆتەوە، دەڕوانێتە دۆخی کوردەکانی تورکیا پاش چەکدادانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) و دەرئەنجامی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورک لە تورکیادا:

کاتێک هێزەکانی پەکەکە لە 1984دا شەڕی چەکدارانەیان لە دژی تورکیا دەست پێکرد، شەڕی سارد لە دوایین ساتەکانیاد بوو و ڕۆناڵد ڕەیگان، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا لە هەوڵی پاشەکشێدان بە ئیمپراتووریی سۆڤیەتدا بوو؛ ئیمپراتوورییەک کە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی گۆرناچۆفدا قۆناغێکی بشێوی تێدەپەڕاند و ئەرتەشی کۆماری‌خوازی ئیرلەند تیرۆرێکی نامردای لە دژی مارگارێت تاچێردا ئەنجام دابوو.

هەندێک لە هێزەکان هەر لەو ڕۆژانەوە لە شاخ و چیاکانەوە شەڕێکی بێ‌کۆتاییان لە دژی تورکیا بووە. بەلام لە حەوتەی ڕابردوودا، کاتێ بە شیوەی هێمایین، بۆ چەکدانان لە شاخەوە هاتبوونە خوارێ، کۆتاییەکی هێمایینیان بۆ سەردەمی شەڕی سارد و شەڕی چەکدارانە بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەیان، تۆمار کرد. چونکە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرکردەی پەکەکە، پاش زیاتر لە 25 ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە، لە یەکەمین گرتەی ڤیدئۆییدا، ڕایگەیاندبوو: "ستراتژیی ڕزگاری نەتەوەیی بزووتنەوەی پەکەکە گەیشتۆتە کۆتایی... من چیتر بڕوام نە بە چەک، بەڵکوو بە هێزی سیاسییە". بەوەشەوە دوای گرتەکە، جەماوەرێکی زۆر لە کوردەکانی تورکیا بۆ کڕینی کراسی پۆلۆی برەندی لاکۆست کە لە گرتەدا لە بەر ئۆجەلانە، هرووژمیان بردە فرۆشگەکان.

لە دۆخێکی ئاوادا دەکرێ، هەندێ مانشێتی ڕۆژنامەکانی 1984 بیر بێنینەوە: "ناکۆکییە ناڤۆکییەکان تەشەنەی سەندووە؛ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی کە بۆتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا یاری بە هاویشتنی بۆمب دەکا"، ئێستاش بە هەمان شیوە کوردەکان لە میانەی شەڕی ساردی سەدەی هاوچەرخ لە پرسیار و مانشێتی هاوشیوە دەگەڕێن: کاتێک شەڕەکان کۆتاییان پێ نایە و لە قەوارەی شەڕی جێگرەوانە و فرێزکراوەدا دەمێننەوە، سەرکەوتن یان دۆڕان چ مانایەکی هەیە؟ لە میانەی دۆخی ناسەقامگیر و هەژهەژۆکیی ناوچەدا، پەیمان بەستن لەگەڵ دوژمنانی دێرین، چ پاشهاتێکی هەیە؟

کاتێک چوومە هەرێمی کوردستان تا لە نزیکەوە شایەدی ڕێوڕەسمی چەکدانانی هێمایینی هێزەکان بم، ئەو پرسیارانە بەردەوام زەینیان دەورووژاندم. پەکەکە باوەیکە لە تورکیاوە سەری هەڵداوە، بەڵام ڕێگەیەکی جیواز لەگەڵ هەرێمی کوردستانی بڕیوە: پەکەکە بە پشتبەستن بە چەکی قاچاخی ناو ڕەشەبازاڕەکان، لە دژی ئەرتەشی تورکیادا تێهەڵچووە، بەڵکوو بە فیدراسیۆنێکی لامەرکەز بگاتە دیموکراسییەکی ڕاستەوخۆ و یەکسانی ڕەگەزی. هەرێمی کوردستان بەڵام هەڵوێستێکی باوتری لە دژی سەدام گرتبووە بەر و پاش کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدکرانیان لە لایەن سەدام حسێنەوە و پاڵپشتیان لە ئەمریکا لە 2003دا، کوردەکانی هەرێم جۆرە دەوڵەتێکی سەربەخۆئاسایان پێدراوە کە پشتی نە نەوت و پاڵپشتیی ڕۆژئاوایە.

کەشی ڕێوڕەسمی چەکدانان پڕە لە دڕدونگی و هەستی دژوازانە. لە نێوان بەشداربوواندا بەردەوام وشەگەلێکی تاڵ و شیرین بۆ تێگەیشتن لە دۆخەکە دەبیستین. شوێنێکی تایبەتی بە "دایکانی ئاشتی" دراوە؛ ژنانێک بە دەسماڵی سپییەوە کە منداڵانیان لە شەڕ لەگەڵ ئەرتەشی تورکیادا کوژراون. یەکیان دەڵێ: "بەسە چتیر، شەڕ، ژان و خوێن... تەنیا ئاشتیمان دەوێ، ئەوی تر خۆی دروست دەبێ". بەوەشەوە غەمێکی قوول لە ڕوخساری ژنەدا بەدی دەکرێت و دایکانی تریش تا کۆتایی ڕێوڕەسمەکە فرمێسک هەڵدەوەرێنن. لە ڕێوڕەسمەکەشدا، بەسە هۆزاتی فەرماندەی باڵای ژنانی چەکدانەر، دەڵێ: "وەک دەزانن هیچ شتێک ئاسان بەدەست نەهاتووە؛ هەر پێشکەوتێک تێچوویەکی قورسی هەیە".

ئەم ڕووداوە، شوێنی شەڕی گێڕانەوەکانە. میدیاگەلی تورکیا وێنەی چەکە سووتاوەکان نیشان دەدەن و ئەردۆغان باس لە "تورکیای بێ تیرۆریزم" دەکا. لە کاتێکدا کە کوردەکان دڵخۆشن بەو چەکدانانە ڕێگەی ڕیفۆڕم و چاکسازی ناوخۆیی لە تورکیا و داهاتووی باشتر بۆ کوردەکانی ناوچە هەموار بکەن. چونکە ئەگەرچی بواری ئاشتی دژوارە، بەڵام نامومکین نییە. کەم نین ئەو ڕەوت و ڕێکخراوانەی کە لە درێژەی چالاکییەکانی پەکەکەدا هاوڕێی بوون و ئێستا ئەوانیش بە ئاراستەی ئاشتیدا هەنگاوایان ناوە، وەک بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ئیرلەند، باسک و ئەفریقای باشوور. بەڵام لە کاتێکدا کە هیچ نوێنەرێکی تورکیا یان لایەنی سێهەم لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە نین، پرسیار ئەوەیە کە هەنگاوی دواتر چیە؟

بێ گومان ئازادی سیستماتیکی زیندانییە سیاسییەکانی کورد دەتوانێ نیشانەی ورەی تورکیا بۆ پێشخستنی پڕۆسەی ئاشتی بێت، بەڵام تا ئێستا، تەنیا هەنگاوێک لە دەوڵەتی ئەردۆغان هەڵگیراوە، پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی بۆ چاودێریی چەکدانان بووە و هیچی تر. بگرە پێشتریش پڕۆسەگەلێکی ئاشتی نێوان تورکیا و کورد بە هۆی گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ژێئۆپۆلیتیکییەکان شکستی هێناوە، لە کاتێکدا کە هێرشی ئاسمانیی تورکیا سەرەڕای ئاگربڕ، هێشتاش بەردەوامە لە بوردومانی چیاکان.

News ID 56105

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha