AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٥ ٠٦:٣٢

ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش لە شەڕی ڕاستەوخۆی کورد و دیمەشق

ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش لە شەڕی ڕاستەوخۆی کورد و دیمەشق

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە کاردانەوە بە هێرشی هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئەحمەد شەرع هەواڵیان دا و شرۆڤەگەران هەمبەر بە هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان کورد و دیمەشق هوشدار دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بنیادی بەرگری لە دیموکراسییەکان(FDD)، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕۆژی 4ی ئەگێست، ڕایگەیاند کە بەرەنگاری هێرشی گرووپگەلێکی سەر بە دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ سەر چوار بنکەی خۆیان لە گوندی ئیمام لە پارێزگای ڕەقە بۆتەوە.

ئەو ڕووداوە نوێترین ئاڵقە لە زنجیرە هەڵمەتە تۆڵەئەستێنانەکانە کە پەیوەندیی نێوان هەسەدە و دەوڵەتی کاتیی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرعی بە ئاراستەی قۆناغێکی قەیراناوی بردووە. ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگریی سووریا پێشتریش، هێزە کوردەکانی بە هاویشتنی بومب و مووشەک بەرەو بازگەیەکی ئەرتەش لە ڕۆژی دووەمی ئەگێست تۆمەتبار کردووە و هەسەدە لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە، کە ئەو هێرشە کاردانەوەیەک بووە بە دەستدرێژیی بێ‌هۆی هێزەکانی دەوڵەتی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکان.

هاوکات لە پارێزگای دیرەزوریشدا هێزەکانی داعش بە هێرشکردنە سەر بازگەیەکی پشکنینی هەسەدە، پێنج کەس لەو هێزانەیان لە 31ی جووڵای کوشت؛ ڕووداوێک کە پەرەی دا بە مەترسیی گەڕانەوەی هەڕەشەەی داعش لە بۆشایی ئەمنیی سووریادا.

ڕەهەندە سیاسییەکان و شرۆڤەی کارناسان

ئەحمەد شەراوی شرۆڤەگەری بنیادی بەرگری لە دیموکراسییەکان(FDD) هەمبەر بەو شەڕانە هوشداری دا و وتی: شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمدواییە، تێکشکێنەربوونی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعی ئاشکرا کرد. تاقە ڕێگەی بەردەم، دوورەپەریزی دەوڵەت لە سیاسەتی سڕینەوە و گرتنەبەری گفتوگۆ بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی سیاسییە کە بتوانی مافی کورد و کەمینەکانی تر دەستەبەر بکات و ئەوان بهێنێتە ناو پێکهاتەی دەوڵەتی کاتی سووریا، دەنا گرووپگەلێکی وەک داعش لەو کەلێن و ئاژاوەگەلە کەڵک‌ئاژۆیی دەکەن.

دوورنوێنی ئاڵۆزی ئاوێتەکردنی کوردەکان لە دەوڵەتی کاتی

هەسەدە بە پاڵپشتیی ئەمریکاوە خوازیاری پێگەیەکی فەرمی لە پێکهاتەی نوێی حکوومەتە، بەلام تا ئێستا نیشانەیەک لە ئیرادەی دەوڵەتی شەرع بۆ ڕێککەوتنی هەمەگر بەدی نەکراوە و زۆربەی کوردەکان نیگەرانی سەرهەڵدانەوەی نمانەی ناوەندخوازیی سەردەمی ئەسەد لە قەوارەیەکی نوێدان.

دەیڤید داود، توێژەرێکی تری FDDی دەڵێ: شەڕ و ململانێی ئەمدواییەی سووریا نیشانی دا کە سەقامگیری لەو وڵاتەدا تەنانەت پاش ڕووخانی ئەسەد، زۆر شکێنەرە و هێزە نادەوڵەتییەکان هێشتاش دەسەڵاتی ئەوەیان هیە کە سووریا بە ئاراستەی ڕووخاندا ببەن. لەمناوە بوونی هێمای درۆزی بە سەر جلیقەی سەربازی کە لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ناوچەی خزردا بینراوە، هێمایەکە لە ئاڵۆزیی توێژە کۆمەڵایەتییەکان و ئەمەگداریی سیاسی لە سووریای ئەوڕۆ و ئەگەر سووریا جارێکی تر بە ئاراستەی ڕووخاندا بڕوات، دەبێ ئیسرائیل خۆی لە دەستێوەردان ببوێرێت.

هەروەها ئەحمەد شەراوی لەوبارەوە جەخت لەوە دەکات: شەرع و کورد و درۆزی دەبێ قبووڵی بکەن کە تەنیا ڕێگەچارەیەکی سیاسی دەتوانێ کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێنێت و ئەوە بەو مانایە کە دەوڵەتی کاتی دەبێ پێشنیاری ڕاستەقینە بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووری ئاراستە بکات و لە بەرامبەردا گرووپە چەکدارەکان دەبێ ئامادەیی دانوستان بۆ ئاوێتەبوون لە پێکهاتەی دەوڵەتیان هەبێت و ڕێگە خۆش نەکەن بۆ سەرهەڵدانەوەی گرووپگەلێکی وەک داعش کە لە کەلێنە ناوخۆییەکان کەڵک‌ئاوەژۆیی بکەن.

News ID 56277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha