کوردی تورکیا
-
هەڵوەشانەوەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی سووریا کاریگەریی لە سەر کوردی تورکیا چییە؟
تورکی ئانالیست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە کۆتایی ئۆتۆنۆمی و سەروەریی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و کاریگەریی لەسەر کوردستانی تورکیا و دەنووسێ: ئەم ڕووداوە هەم دەستی ئەردۆغان بۆ سازانی ناوخۆیی ئاوەڵاتر دەکات و هەمیش بژێرەی بەردەم کوردەکانی تورکیا سنووردارتر دەکات.
-
تورکیا لەساڵی 2026دا چی بەسەر دێت؟
گۆڤاری ڕیکاپ بەپێی گفتوگۆ لەگەڵ کارناسان و توێژەرانی ناسراوەی بواری تورکیا، هەوڵی داوە وێنایەک لە تورکیا لە ساڵی 2026 ئاراستەی بکات و دەنووسێ: 2026 بۆ تورکیا ساڵێکی پڕ ئاستەنگ و ململانێ دەبێت.
-
کوردەکانی دانیشتووی ژاپۆن مەترسی دەرکردنیان لەسەرە
هاوکات لەگەڵ جێبەجێ کردنی سیاسەتی کۆچبەری نوێ دەوڵەتی ژاپۆن، دەیان منداڵ و تازەلاوی کۆچبەر-بەتایبەتی لە کوردەکانی تورکیا- لەگەڵ مەترسی دەرکردن بەرەوڕوو بوونەتەوە.
-
هۆکارەکانی شکستی ڕەوتی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا
هەر جارێک کە هیواکان بۆ کۆتایی شەڕ لە نێوان تورکیا و کورد زیاد دەبێتەوە، نموونەیەکی ئاشنا دووپات دەبێتەوە: ئاگربڕ رادەگەیێندرێت، گفتوگۆ دەست پێدەکات، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی ئەنجام نەدانی چاکسازی سیاسی و دەستەبەری دیمۆکراتیک، ڕەوتی ئاشتی هەڵدەوەشێتەوە و پرسی کورد جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە.
-
پێشنیاری دەم پارتی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ناوی هەزاران شوێنی تورکیا بە کوردی
سری ساکیک، نوێنەری پارتی بەرابەری دیمۆکراسی تورکیا، بە پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەکی یاسایی بە پەرلەمانی تورکیا، داوای گەڕاندنەوەی ناوی سەرەکی هەزاران گوند، مەزرا، شارۆچکە و ناوچەی جیاواز لە کوردستانی سووریایە کرد، ناوگەلێک کە لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوشێوە کردنەوە گۆڕدراوە.
-
سەرۆکی حزبی سەعادەتی تورکیا بۆ مێهر:
برایەتی لە تورکیا تەنیا بە چەکدانان نایێتەدی
سەرۆکی حزبی سەعادەتی تورکیا جەختی کرد: تورکیا بێتیرۆریزم بابەتێکی گرینگە بۆ سازدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، برایەتی و متمانە لە تورکیادا و گەیشتن بەو ئامانجە، تەنیا بە چەکدانان مسۆگەر نابێت، بەڵکوو پێویستی بە ڕێزنانی تەواو بە سەروەریی یاسا، مافی مرۆڤ و ئیرادەی پەرلەمانە.
-
چارەنووسی کوردی تورکیا و سووریا و کاریگەری قۆناغی نوێی پڕۆسەی ئاشتی
گۆڤاری ئەمریکایی ژاکۆبین لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆسیەی ئاشتی کورد و تورک و تێوەگلاندنی پرسی دیمەشق لەو دۆسیە، نووسی: پڕۆسەی ئاشتیی کوردەکان هەنگاوی ناوەتە قۆناغێکی نوێ کە پاشهاتەکانی زیاتر لە سنوورە نیشتمانییەکانی تورکیا و دیاریکەری فوکووسی نوێی ناوچەیە.
-
نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دۆخی کورد لە تورکیا
هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەربڕینی نیگەرانی جیدی لە دوو حاڵەتی ئەم دواییەی توندوتیژی و ئازار لە دژی بنەماڵە کوردەکان لە ئەستەنبۆڵ و مێرسین، ڕایانگەیاند کە ئەو ڕووداوانە بەشێک لە نموونەی هەڵاواردن و پەراوێزخستنی بەردەوام لە دژی کۆمەڵگای کورد لە تورکیا.
-
نوێنەری دەم پارتی: کورد هەرگیز تورک نەبووە و نابێتە تورکیش
ساڵیحە ئایدنیز، نوێنەری دەم پارتی، لە لێدوانێکی بێ وێنەدا لە پەرلەمانی تورکیا، بودجەی 2026ی ئامرازی بێدەنگ کردنی گەل وەسف کرد و وتی پەرلەمان تەنانەت توانی بیستنی زمانی ملیۆنان هاووڵاتی کوردی نییە.
-
کاریگەریی زمانی کوردی لەسەر ڕەوتی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە
زمانی کوردی لە تورکیا بەرەوڕووی سنووردارێتی و سەرکوتی سیاسی و فەرهەنگی زۆر بووەتەوە. سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ئاشتی، یەکێک لە گرینگترین خواستەکانی کورد لە ئەو ڕەوتە، فەرمی بوونەوەی زمانی کوردی و دروست کردنی بەستێن بۆ زمانی دایکیە بەڵام لە ئەو وڵاتە هێشتا قەدەغەیە و گوشاری لەسەرە.
-
بەکرخان: ئەگەر دۆسیەی بکوژەکانی کورد بکەینەوە جەهەپە لە هەموان خراپترە
تونجەر بەکرخان، بە کاردانەوەی توند بە لێدوانەکانی ئوزگور ئوزەل سەبارەت بە ساندرۆمی ستۆکهۆڵم قسەکانی ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی نێوان دەم پارتی و پارتی جووڵەی نەتەوەیی " سووکایەتی کوردەکان" وەسف کرد و وتی ئەگەر بڕیار بێت دۆسیەی کوردەکان بکرێتەوە، دۆسیەی پارتی کۆماری خوازەکان لە هەموویان قورسترە.
-
ئۆجەلان کۆڵەکەی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورکیا
مۆدێرن دیپلۆماسی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای نرخاندنی کەسایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو بۆ کۆتاییهێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە لە تورکیا، نووسی: دیداری ئەمدواییەی سێ یاسادانەری تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی، بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هیوامەندی بە ئاشتی لە ناوچەدا.
-
تێچووی مرۆڤی سەرکوتی سیاسی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لە ساڵی 2025
بە گوێرەی ڕاپۆرتی توێژینگەی ئیمپکەت پالیسیزی لەندەن، لە ساڵی 2025، ناوچە کوردنشینەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا سەرکوتی سیاسی بێ وێنەیان بەخۆوە بینیوە و بووەتە هۆی مەرگی 17 منداڵ، 200 حاڵەتی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و چڕ بوونەوەی دەستگیری و توندوتیژی و دوور خستنەوە لە کار.
-
هاوسەرۆکی دەبەپە: خەباتی کورد لە تورکیا حەڵاڵە وەک شیری دایک
کەسکین بایندر لە وتاردانی لە کۆنفڕانسی ئەنجومەنی مامۆستایانی ئایینی لە باتمان، خەباتی چەندین دەیەی خەڵکی کورد لە تورکیای، بە خەباتێک بۆ دادپەروەری و ئاشتی زانی و وتی: ئەو شەڕە وەک شیری ادایک بۆمان حەلاڵە.
-
قۆناغی دووهەمی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە؛ چ ڕوو دەدات؟
هاوکات لەگەڵ چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی تورکیا و دەسپێکی قۆناغی دووهەمی ئاشتی، کەشی سیاسی ئەو وڵاتە چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە.
-
چەکداماڵینی پەکەکە و ئەگەری دووپات بوونەوەی ئەزموونی شکست خواردووی مەلا مستەفا بارزانی
بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان، سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک لایەن بە هەنگاوێکی ئاشتی دەزانن، بەڵام بووەتە هۆی نیگەرانی لە نێوان کوردەکان و ئەوە وەکوو ئەزموونی تاڵی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1975 لێک دەدەنەوە.
-
پەکەکە ڕەوتی کشانەوەی هەموو هێزەکانی خۆی لە تورکیاوە بۆ ناوچە پارێزراوەکانی مێدیا دەست پێکرد
پەکەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە دەسپێکی کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە ناوخۆی سنوورەکانی تورکیا بۆ ناوچە پارێزراوەکانی مێدیا هەواڵی دا. ئەو هەوڵە بە پێی بڕیاری دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە و لە چوارچێوەی بانگهێشتی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجام دراوە.
-
کاردانەوەی ئەردۆغان بە بیستنی دروشمی ئازادی ئۆجالان
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەی گەنجانی دەم پارتی لە شاری ئامەد کە تێیدا هێزەکانی پۆلیسیان دوژمن وەسف کرد، ئاوەها دروشمگەلێکی لە دژی پۆلیسی تورکیای هۆی داخ وەسف کرد.
-
نۆهەمین پێشانگای کتێبی ئامەد کرایەوە؛ پێشوازی بەرچاو لە کتێبی کوردی
نۆهەمین پێشانگای کتێبی ئامەد لە 18 بۆ 26 ئۆکتۆبەر لە ناوەندی نێودەوڵەتی پێشانگا و کۆنگرەی مێزۆپۆتامیا دەستی بەکار کردووە.
-
دەرکردنی بەربڵاوی پەنابەرانی کورد لە ژاپۆن
دوای داخرانی درزی یاسایی لە سیستەمی پەنابەری ژاپۆن، ڕەوتی دەکردنی پەابەرانی کورد لە ژاپۆن خێرا بووەتەوە.
-
ژنە شاخەوانێکی کورد بەرەو ئێڤێرێست دەڕوات
ئامینە چاکێر، ژنە شاخەوانی کوردی تورکیا، پاشان سەرکەوتن لە لووتکەی ماناسلوو بە بەرزایی 8163 مەتر، بڕیارە ساڵی داهاتوو لە ئێڤێرێست وەک بەرزترین شاخی جیهان، سەرکەوێت.
-
ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ و ئاشتی نیوەچڵی پەکەکە و تورکیا
لە حاڵێكدا کە یەکساڵ لە دەسپێکی دووبارەی ڕەوتی ئاشتی نێوان تورکیا و بزووتنەوەی کوردی تێدەپەڕێت، ئەو ڕەوتە گیرۆدەی سەرلێشێوایەک بووەتەوە لەلایەکەوە پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە و چەکی داناوە و لەلایەکی ترەوە حکومەتی تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی لە بەرانبەردا نەکردووە.
-
ئۆجالان: مووسا ئانتەر بە ئێمەی کوردی وت کە لە بیری خۆمان بین
عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پەیامێکدا بۆ سی و دووهەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی مووسا ئانتەر و گیان بەخت کردووانی ڕاگەیاندنی ئازاد جەخت لەسەر بەپرسیارێتی ڕۆژنامەڤانان لە ڕەوتی ڕاستبێژی و چێ کردنی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک وەبیر هێنایەوە.
-
ئەردۆغان: حکوومەتی تورکیا هەتا قیامەت دەمێنێتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێرای داکۆکی لە یەکڕیزیی تورک، کورد و گەلانی تری ئەو وڵاتە، وتی: تورکیا دەسەڵاتی هەزار ساڵەی لە نیشتمانی خۆیدا هەیە و ئەو دەسەڵاتە تا ڕۆژی پەسڵان دەمێنێتەوە.
-
ژمارەی زیندانیانی سیاسی کورد لە تورکیا زیادی کردووە
سەرەڕای پێشکەوتن لە گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە ژمارەی زیندانیان لە ئەو وڵاتە زیادی کردووەتە بە شێوەیەک کە لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2025 نزیک بە 36 هەزار کەس بە زیندانیانی ئەو وڵاتە زیادی کردووە.
-
بێریڤانەکانی چیای کاتو مارینوس: ئەگەر ئاشتی لەگەڵ کورد ڕاستە، سەربازەکانتان بکشێننەوە
بێریڤانەکانی چیای کاتو مارینوس کە بۆ ساڵەهایە لە سێبەری شەرکەر و بنکە سەربازییەکان ژیان دەکەن، داوای نەمانی قەدەغە سەربازییەکان و کۆتایی هێنان بە بوونی سەربازی لە ئەو ناوچەیەیان کرد.
-
پەکەکە: نوورەدین سۆفی کوژراوە
ناوەندی مێدیایی هەپەگە کوژرانی مەتین ئەرسەلان ئەندامی کومیتەی ناوەندی پەکەکە و نوورەدین سۆفی لە فەرماندەکانی پەکەکە لە کوردستانی سووریا، لە دوو هێرشی ئاسمانی جوداجودای تورکیای پشت ڕاست کردەوە.
-
کورد لە تورکیا هێشتا بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی هێرشی دەکرێتە سەر
بنەماڵەیەکەی کورد لە مێرسین، بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی هێرشیان کرایە سەر.
-
ئاشتی نێوان ئەردۆغان و کورد ئەگەر بێتەدی!
کۆتایی سیمبولیکی شەڕی پەکەکە لەگەڵ تورکیا نەک هەر نیشانەیەک لە چەک داماڵینی گرووپێکی چەکداری، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی وەرچەرخانی ژێئۆپۆلیتیکی لە هاوکێشە ناوچەییەکانە؛ گۆڕانێک کە داهێنانی عەبدوڵڵا ئۆجالان و لێکدانەوە ستراتیژیەکانی ئەردۆغان بوو و نیشانەیەکە لە وەرزی نوێی دەسەڵات و شوناس لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
-
لێکەوتەکانی چەک داماڵینی پەکەکە بۆ تورکیا، سووریا و عێڕاق
ڕێوڕەسمی مێژوویی چەک داماڵینی پەکەکە لە سلێمانی نەک هەر کۆتایی سیمبولیکی چوار دەیە پێکدادانی چەکداری لەگەڵ حکومەتی تورکیا بوو، بەڵکوو خاڵێکی دەسپێک بۆ دووبارە پێناسە کردنەوەی پێوەندی سیاسی و ئەمنیەتی ناوچەیی نێوان تورکیا، سووریا و عێراق دێتە ئەژمار.