بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی دەسەڵات وتی: ئەمڕۆ چلەمین ڕۆژی شەهادەتی شەهیدانی دەسەڵات بەرز ڕادەگرین لە حاڵێکدا کە لە سەروبەندی چلەی ئیمام حسێنین.
ئەمیر مووسەوی بە ئاماژە بە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژە ڕایگەیاند: جیهان بینی کە ناتوانرێت ئێران شکست بدەن چونکوو ڕۆحی ئەو گەلە پڕ بووە لە هێزی خودایی.
جەختی کرد: لە سێبەری ڕێنوێنییەکانی ڕێبەر و هۆشیاری گەلی گەورەی ئێران پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی کرایەوە و لێکەوتەی خودی شەهیدان بەڵگەیەکی زیندوویە کە نیشانی دا ئەو گەلە توانی بەرهەمهێنانی هێز تەنانەت لە پێچراوترین مەیدانەکانیان هەیە.
ناوبراو درێژەی دا: هەمووان تێگەییشتن ئامانجی ئیسرائیل ئەوەی کە بە درۆ دەیهێنێتە سەر زار نییە بەڵکووو ئامانجی بردنی وڵات بەرەو ئاژاوە و شەڕی ناوخۆییە. دوژمنان تێنەگەییشتن کاتێک کە پێی دوژمن بگاتە ئێران گەل یەکپارچە بە هەر ڕوانگە و بیر و بڕوایەکەوە لە بەرانبەریاندا دەوەستنەوە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمریکییەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێوە ئەمریکییەکان زللەی تۆڵە دەخۆن.
Your Comment