بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبە کە لە 350 لاپەڕە و لەلایەن بڵاوگەی گوتارەوە لە سەقز بڵاو کراوەتەوە، ئەنجامی ساڵەها لێکۆڵینەوەی مەیدانی و خوێندنەوەی مێژوویی نووسەرانی چالاکی لە بواری مێژوو و وێژەی ناوچەکەیە.
بە وتەی دکتۆر حسێنی. ئەو کتێبە گۆڕانکارییە مێژوویی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی گوندی پارسانیان دەگێڕێتەوە؛ گوندێک کە وەکوو لانکەی سەیدەکانی ناوچەکە و شوێنی ژیانی شێخ شوکروڵڵا یەکێک لە زاهیدەکان و زانایانی بەناوبانگی کورد دەناسرێت.
بە وتەی نووسەرەکە، یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەو بەرهەمە، تەرخان کردنی بەشێک بۆ ناساندنی ژنانی کاریگەر و بەرچاوی گوندی پرسانیان و ساداتە؛ بوارێک کە کەمتر لە دەقە مێژووییەکاندا باسی لێوە کراوە.
"مێژووی پارسانیان" ڕوونوێنی کرا؛ ڕەنگدانەوەی شوناس، مێژوو و فەرهەنگی سادات لە سەقز
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە کتێبی "مێژووی پارسانیان"، بەرهەمی لێکۆڵینەوەیی دکتۆر سەید سەباح حسێنی، بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی گوندی پارسانیان، سەیدەکان، ئەهلی تەریقەت، نووسران، لێکۆڵەران و هۆگرانی مێژوو و فەرهەنگی خۆجەیی، لە مەکۆی فەرهەنگی و هونەری ئیرشادی سەقز بەڕێوە چوو.
News ID 56296
Your Comment