AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٦ ١٦:٥٣

چالاکی ڕەشماڵی ئەهلی سوننەی پیرانشار لە سنووری تەمەرچین

چالاکی ڕەشماڵی ئەهلی سوننەی پیرانشار لە سنووری تەمەرچین

بەرپرسی ناوچەی لاجانی پیرانشار وتی ڕەشماڵی ئەهی سوننەی ئەو شارە بە دەفرایەتی جێگیر بوونی شەوانەی 400 کەس لە دوو بەشی پیاوان و ژنان کرایەوە و ئامادەی میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهران ئیبراهیمی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: خێوتی ئەهلی سوننەی پیرانشار کە بە هاوکاری خێرخوازانی ئەو شارە بۆ چوارەمین ساڵی بەردەوام لە نزیکی کارخانەی قەندی پیرانشار کراوەتەوە و تا گەڕانەوەی تەواوی زیارەتکاران درێژە دەداتە چالاکی خۆی.

ناوبراو زیادی کرد: لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی ئەو مەوکبە ئەوەیە کە بە زمانی خۆجەیی پێی دەوترێت ڕەشماڵ و لە هەر ژەمە خۆراکێکدا دەفرایەتی میوانداری لە 150 بۆ 200 کەسی هەیە.

ڕاشیگەیاند کە زیارەتکاران لە نێوان ژەمەکانیاندا بە خۆراکی خۆجەییە لەوانە کەلانە و دۆکوڵیو و میوە میوانداری دەکرێن و شوێنی حەسانەوە و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی بەلاش تا سنووری تەمرچینیان بۆ ئامادە کراوە.

News ID 56298

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha