ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە دوای پەراوێزە هاوپەیوەندەکان بە بەڵگەی پێشنیاریی واشنتۆن بۆ لوبنان و داوای چەکداماڵینی بەپەلەی بەرخۆدان و وەڵامی لوبنان، ڕۆژنامەی "الاخبار" لە سەروتارەکەیدا ڕوانیویەتییە وردەکارییەکانی کاردانەوەی ئەمریکا بە وەڵامی لوبنان و نووسی: لوبنان ئەوڕۆکە لە ساتەوەختێکی چارەنووسسازە لە مێژووی سیاسیی خۆیدا.
وەڵامی هەڕەشەئامیزی ئەمریکا بە لوبنان
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئێوارەی هەینی وەڵامی کۆتایی ئەمریکا بە کاردانەوەی لوبنانی وەرگرت و تێیدا واشنتۆن جەختی لە نەگۆڕان و لێبڕاوانەبوونی هەڵویستی خۆی کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەیرووت یان دەبێ ئەو بڕیارە قبووڵ بکات، یان چاوەروانی پاشهاتەکانی بێت.
لەمناوە چەندین سەرجاوەی پلەبەرز بە "الاخبار"ـیان ڕاگەیاندووە کە بەڵگەی تام باراکی ناردەی ئەمریکا هەڵگری هەمان پرێنسیپەکانی لوبنانە، بەلام بژێرەکانی ئاوەژوو چنیوە و بڕگەی چەکداماڵینی حزبوڵڵای کردۆتە بابەتی یەکەمایەتی. بەڵگەی وەڵامی ئەمریکاش بڕگەی چەکداماڵینی حزبوڵڵای کردۆتە پرێنسیپی سەرەکی و پێشمەرجی هەموو بڕگەکانی تر و ڕایگەیاندووە کە پاش ئەو هەنگاوە دانوستان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی لە ژێر چاودێریی وڵاتانی دەستەبەرکەری ڕێککەوتنی ئاگربڕ بۆ چارەسەریی پرسە جێناکۆکەکان و دیاریکردنی سنوورەکانی نێون لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو و سووریا دەست پێدەکات و بابەتی وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و پاشەکشێی ئەو ڕژیمە لە خاکە داگیرکراوەکان و ئازادکردنی ئەسیرانی لوبنانی و نۆژەنکردنەوەی ئەو وڵاتە و یارمەتیدانی بۆ زاڵبوون بە سەر قەیرانی ئابووری، دەکەوێتە دوای ئەو دانوستانانە.
ئەمریکا بە ئاراستەکردنی ئەو بەڵگەیە، لوبنانی بەرەوڕووی دوو ڕیوایەت کردووە: یەکەمیان گێڕانەوەی جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە لێدوانی لە ڕۆژی ئەرتەشە و ئەویتریان پەیوەستە بە بەڵگە و ڕۆژەڤی داسەپاوەی ئەمریکا کە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی لە دەرەوەی ئاگربڕە. کەواتە ئەوی بۆ خەڵکی لوبنان جێی پرسیارە، ئەوەیە کە دەوڵەتی بەیرووت ئاخرسەر چ پلان و ڕۆژەڤێک دەگرێتە بەر؟قرار خواهد داد و آیا دستور کار خود لبنان اجرا میشود یا دستور کار آمریکا؟
دۆخی دژواری عەون لە بەرامبەر گوشاری ئەمریکا
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆژنامەی "الاخبار"یان ڕاگەیاندووە کە حزبوڵڵا لە ڕێگەی دانیشتنەکانی لەگەڵ سەرۆک کۆمات و سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سینگاڵی ئەوەی وەرگرتووە کە دەوڵەت نایەوێ بۆ چەکدانان زەختی بخاتە سەر، بەڵکوو بەیرووت جەخت لە قۆرغەکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەکات.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئیستا چەندین ڕیوشوێن لە سەر میزن کە ئامانجیان کەمکردنەوەی ئاستی ناکۆکییە ناخۆییەکانی لوبنانە، وەک گواستنەوەی دۆسیەی چەک بۆ ئەنجومەنی باڵای بەرگری. بەوەشەوە هەندێک لە لایەنەکان سەبارەت بەو ڕێوشوێنە هوشداریان داوەتە جۆزەف عەون و جەختیان لەوە کردووە کە ئەم کارە هەموو بەرپرسایەتییەکان دەخاتە ئەوستۆی ئەو و پێش بە مانۆردانی ئەو دەگرێت.
لە لایەکی ترەوە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە پەیوەندییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو تەرکیزیان لە سەر دوو ئاراستە بووە: یەکیان لە نێوان سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کە بە دوای ڕێککەوتن و ڕای بەکۆمەڵن و ئەویتریان لە نێوان کۆشکی سەرۆک کۆماری و حزبوڵڵا کە لە دانیشتنە بەدوور لە میدیاکان، سناریۆی پێشنیارییان ئاڵوگۆڕ کردووە.
هەڵوێستی ڕوونی حزبوڵڵا لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا
سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵڵا جەخت لە پابەندی بە بڕیارنامەی 1701 دەکا و وتوویەتی کە هەموو بەڵگەکان دەسەلمێنن کە ئەوانی بڕیاربووە دەستەبەرکەری ئاگربڕ بن، ئەرکەکانی خۆیان ڕانەپەڕاندووە و ئێستاش نایانەوێ بە پێدانی گەڕەنتی لە بری چەکدانانی بەرخۆدان هیچ پابەندییەک لە خۆیان نیشان بدەن. کەواتە کێ دەتوانێ گەڕەنتی ئەوە بدات کە پاش چەکدانانی حزبوڵڵا، دوژمنی زایۆنی پەلاماری لوبنان ندات.
حزبوڵڵا هەروەها جەختی لە بڕیارەکانی جوزێف عەونی سەرۆک کۆماری لوبنان بۆ پاشەکشێی زایۆنییەکان، ئازادیی ئەسیرانی لوبنانی، وەستانی دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان و دەسپێکی نۆژەنکردنەوەی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێ: چەکی حزبوڵڵا پرسێکی ناوخۆیی لوبنانە کە پێویستی بە گفتوگۆ و ستراتژییەکە بۆ بەرگریی وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەی بیانی.
Your Comment