AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٦ ١٧:٥٨

مستەفا قەرەسو: کۆمیسیۆنی ئاشتی دەبێ لەگەڵ ئۆجالان ڕێکبکەوێت

مستەفا قەرەسو: کۆمیسیۆنی ئاشتی دەبێ  لەگەڵ ئۆجالان ڕێکبکەوێت

مستەفا قەرەسو، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی کەجەکە، ڕایگەیاند کە بۆ ئەوەی کە کۆمیسیۆن بتوانێت چالاکییەکانی خۆی لەگەڵ ڕەوتی ئاشتی و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک بباتە پێشەوە، سەرەتا ئەبێ لەگەڵ ئۆجالان گفتوگۆ بکات و هەنگاوی دیمۆکراتیک بۆ کورد هەڵببگرێت.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا قەرەسو سەبارەت بە مافی هیوا وتی: یەکساڵە کە سیاسەتێک بۆ مکۆڵی گیراوەتە بەر. فەرامۆش کردنی پرسی مافی هیوا لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاوە زیاتر لە 10 ساڵی خایاندووە. ساڵی ڕابردوو هۆشداریی داوە و دوای یەک ساڵ، دووبارە لەسەری جەخت کرا بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە ئەو بارەوە هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە.

ناوبراو زیادی کرد: هەنگاو هەڵنەگرتن لە ئەو بارەوە، بەدڵنیاییەوە شێوەی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ پرسی کورد، شێوەی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و پرسگەلی دیکە پێوەندیان هەیە. وەڵامێک کە بە مافی هیوا درایەوە، بەدڵنیاییەوە نادادپەروەرانە، ناڕاست و نایاساییە، لەگەڵ یاساگەلەوە کە خۆیان دایانهێناوە یەک ناگرنەوە بەڵام حکومەت بە ئەوپەڕی بێ شەرمییەوە دەڵێت: ئەبێ ڕێکخراوەکەی خۆتان هەڵبوەشێننەوە و چەک دانێن تا مافی هیوا دابین ببێت، تەنانەت وتوویە کە بێتە پەرلەمان و قسە بکەن . ئەوان ناوێرن کە ئەو پرسە لە پەرلەمان بهێننە ئاراوە، ئەگینا ڕێبەری دەیتوانی ڕۆڵی گرینگ لە کۆتایی هێنان بە هەموو چالاکییەکانی پەکەکە و هەوڵ بۆ چەک داماڵینی بە شێوەی ئاشکرا بدات و بۆ هەمووانی ڕوون بکاتەوە.


سەبارەت بە پرسی کورد و دیمۆکراتیزە کردن، وتیشی: ئەگەر پرسەکە لەسەر کورد و دیمۆکراتیزە کردن بێت پەرلەمان نیشاندەرەکەیەتی و لە پەرلەمان چارەسەر دەکرێت و تەنیا پێکهێنانی یەک کۆمیسیۆنیش بەس نییە؛ دەمەوێت ئاماژە بدەمە سەر ئەو خاڵە کە ناوی کۆمیسیۆم ئەبێ ڕاست هەڵببژێردرێت. لە ئەو ڕوانگەوە ناوێک کە پێوەندی بە دیمۆکراتیزە بوونەوەوە هەبێت، کاریگەری ئەرێنی دەبێت. ناتوانرێت بە وتنی تورکیای بێ تیرۆریزم کە هەر ڕۆژ دووپات دەبێتەوە، کۆمیسیۆنێک پێک بێت.


قەرەسو جەختی کرد: ئێستا ئەو کۆمیسیۆنە ئەبێ ڕۆڵی گرینگ بگێڕێت. سەرەتا ئەبێ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆ بکات چونکوو ئەو نوێنەری سەرەکی و لە ناوەندی پرسەکەدایە.




News ID 56299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha