سەلاحەدین دەمیرتاش
-
ئەردۆغان سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکات؟
دوای ساڵەها سەرەنج نەدان بە حوکمەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم جارە ڕایگەیاندووە کە حوکمی ئەو ناوەندە سەبارەت بە سیاسی بوونی لێپرسینەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش قبووڵ دەکات. هەڵوێستێک کە هیواکان بە ئازادی ئەو کەسایەتیە بەرچاوەی زیاد کردووەتەوە.
-
دەمپارتی: بەپەلە بڕۆنە ئیمڕاڵی دۆخەکە مەترسیدارە
تونجەر باکرهان لە کۆبوونەوەی ئەندامانی دەمپارتی لە ئەنقەرە، خوازیاری ناردنی بەپەلەی کۆمیسیۆنی نیشتمانی هاوڕیزی و دیموکراسی بۆ ئیمرالی بوو و جەختی کرد: بەبێ هەنگاوی بەرامبەر، هیچ ڕەوتێکی دیموکراتێک پێش ناکەوێت.
-
پەیامی نوێی دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان و ئۆجەلان
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، داوای لە ئەردۆغان، باخچەلی و ئۆجالان کرد کە لە هەنگاوە بەرچاو و گرینگەکانی خۆیان لە ڕێگای ئاشتی نەکشێنەەوە و سەرەنج نەدەنە قسەی کەسانێک کە لەوانەیە ببنە لەمپەری ئەو ڕەوتە.
-
دادگای ئەورووپا حوکمی ئازادی دەمیرتاشی پشتڕاست کردەوە
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ناڕەزایەتی دەوڵەتی تورکیا بە حوکمی پێشووی ئەو دادگەیە بۆ ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاشی ڕەت کردەوە و جەختی لە ئازادی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کردەوە.
-
باخچەلی باس لە ئازادی دەمیرتاش دەکات
دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی، سەبارەت بە سزای کۆتایی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش، وتی: ئازادی ناوبراو لە قازانجی تورکیا دەبێت.
-
دەمیرتاش ڕایگەیاند: ئاشتی واتای نییە ئەگەر ئەم مەرجە نەیێتە دی
سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەندکراوی کوردی تورکیا لە پەیامێکدا لە زیندانی ئەدیرنەوە، ڕوانگەی خۆی لەسەر ڕەوتی ئاشتی بەیان کرد؛ ناوبراو داوای ئاگاداری کورد و تورک سەبارەت بە ئاشطی ڕاستەقینە و یەکسانی کرد.
-
کاردانەوەی مەهەپە لە شیمانەی ئازادیی دەمیرتاش
هاوکاتی دیاریکرانی 8ی ئاکتەوبر بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئازادیی سەلاحەدین دەمیرتاش لە لایەن پارێزەرەکەیەوە، جێگری سەرۆکایەتی مەهەپە ڕاپەڕاندنی حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بە زەرووری زانی و خوازیاری هەنگاوی ئیجابی لەوبارەیەوە بوو.
-
پڕۆسەی ئاشتی کورد و تورک بە کوێ گەیشت؟
سارا گلین لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری گرین لێفتدا بڵاوی کردۆتەوە، سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی کورد لە تورکیا دەڵێ: بایکۆتی سیاسی، درێژەی هەڵاواردنی پێکهاتەیی دژی کورد و سیاسەتی دووفاقەی دەوڵەتی تورکیا بۆتە هۆی ئەوەی پرۆسەکە لە بری ئاشتی، ببێتە ئامرازێکی سیاسی بە دەستی دەسەڵاتادارنەوە.
-
ڕۆژنامەنووسی نزیک لە ئەردۆغان: دەمیرتاش ئازاد بکرێت
ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوەی تورکیا و نزیک لە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بە دەرکردنی یادداشتێک خوازیاری ئازادیی خێرای سەلاحەدین دەمیرتاش و پێداچوونەوە بە دۆسیەی زندانیانی گزی بوو و جەختی کرد: بۆ ئاشتی ناوخۆیی دەبێ ڕابردوو بسڕینەوە و لە نوێ دەست پێبکەینەوە.
-
سەلاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت
پارێزەرو چاودێرێکی سیاسی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ئاماژەی بهوهدا، هەلومەرجی ئێستای پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پێشووتر جیاوازە، چونکە ئەمجارە دەسەڵاتدارانی تورکیا پشتگیریی پرۆسەکە دەکەن، دەشڵێت، "دەمیرتاش لەمانگی داهاتودا ئازاد دەکرێت".
-
حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادیی دەمیرتاش
دیوانی ئەورووپیی مافی مرۆڤ لە حوکمێکی مێژووییدا، دەستگیری و دادگایی سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کورد لە تورکیای بە پێشێلکردنی چەندین بڕگە یاسا لە کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤ زانی و خوازیاری ئازادکرانی بەپەلەی بوو.