AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٥ ٢٢:٢٢

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان دەکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان دەکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات

عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا  لە پێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێرانە و ئێران بە لۆژیک بەرگری لە مافەکانی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بەڵام ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بەردەوامە.

وتیشی: کات و شێوەی دانوستانەکانی داهاتوو بە تەواوی پەیوەستە بە دیاریکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

جەختیشی کرد: دانوستان، هاوکات لەگەڵ خۆڕاگری، دیپلۆماسی و دەسەڵاتی بەرگری، یەکێک لە ئامرازەکانی کۆماری ئیسلامییە.

هەروەک چۆن ئێران پێش دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا پێنج خولی دانوستانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئەنجامدا، ئێستاش لە هەر شوێنێک کە بەرژەوەندی گەل پێویستی پێیەتی، ئامرازی دیپلۆماسی بەکاردەهێنێت.

ئەزمونی ئەم دواییە نیشانی داوە کە ئێران بە دەستی تەواو و ڕێبازێکی عەقڵانی هاتۆتە دانوستانەکان و بە باشی داکۆکی لە مافەکانی گەلی ئێران کردووە. سەرەڕای ئەوەی کە لایەنی بەرامبەر دوای شکستهێنان لە دانوستانەکاندا پەنای بۆ بژاردەی شەڕانگێزانە برد، کۆماری ئیسلامی توانی ڕەوایەتی بەرگری خۆی لە چاوی بیروڕای گشتی جیهانیدا جێگیر بکات

News ID 56292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha