ئەردۆغان
-
هەواڵی نهێنی لە تورکیا بڵاو بووەوە؛ ئۆجەلان ئازاد ناکرێت و لێبوردنی گشتی ڕاناگەیێندرێت
پەرلەمانتاری پێشووی ئەکەپە، وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشت پەردە سەبارەت بە "یاسای چوارچێوەی ئاشتی"ی حکومەتی تورکیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە یاساکە لێبوردنی گشتی لەخۆناگرێت، ڕێگا بە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە نادرێت بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، عەبدوڵا ئۆجالانیش لە زیندانی ئیمرالی دەمێنێتەوە.
-
گفتوگۆی پزشکیان و ئەردۆغان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا کرد و پاڵپشتی ئەنقەرەی بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆسەیە دەربڕی.
-
ئەردۆغان: ئیسڕائیل ئاگر لە ناوچەکەمان بەردەدات
سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری دەدات لەسەر گرژییەکان هاوپەیوەند بە شەڕی دژی ئێران، دەڵێت “ئیسرائیل دەیەوێت شەڕ لە سەرانسەری ناوچەکە بڵاوبێتەوە.”
-
وەستانی ڕەوتی ئاشتی حکوومەتی ئەردۆغان دەڕووخێنێت
پەرلەمانتاری تورکیا جانی تۆرون، جەختی لەسەر پێویستی ڕێوشوێنی خێرا لەوانەش ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هۆشداری دا کە دواکەوتنی حکومەت لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی، دەتوانێت ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت و دەرئەنجامی سیاسی جددی هەبێت، لەوانە ڕووخانی حکومەت.
-
ئاژاوە کەوتە کابینەی ئەردۆغان
پاش وەلانرانی لەناکاوی وەزیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا، شیمانەکان باس لە وەلانرانی وەزیرانی "خێزان و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان" و "کار و دابینکاری کۆمەڵایەتی" لە کابینەی ئەردۆغاندا دەکەن.
-
ئەردۆغان: هەسەدە دەبێ چەک دابنێت؛ تەماحمان لە خاکی کەس نییە
سەرۆکی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین ڕێکخراوێکی خوداییخواز کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە، لە سنوورە باشورییەکانی تورکیادا پەل داکوتێت. هەسەدە دەبێ چەک دانێت.
-
باخچەلی زانیارییەک ئاشکرا دەکات: پێش مادۆرۆ کێ ئەو چارەنووسە چاوڕێ دەکرد؟
دەوڵەت باخچەلی دەڵێت ئەوەی ئەمەریکا بە ڤەنزوێلا و مادۆرۆی دەکات ناڕەوایە و ئاشنایە بۆ تورکیا، چونکە 10 ساڵ پێش ئێستا ویستیان هەمان شت بەسەر ئەرۆغان بهێنن.
-
هۆکارەکانی شکستی ڕەوتی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا
هەر جارێک کە هیواکان بۆ کۆتایی شەڕ لە نێوان تورکیا و کورد زیاد دەبێتەوە، نموونەیەکی ئاشنا دووپات دەبێتەوە: ئاگربڕ رادەگەیێندرێت، گفتوگۆ دەست پێدەکات، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی ئەنجام نەدانی چاکسازی سیاسی و دەستەبەری دیمۆکراتیک، ڕەوتی ئاشتی هەڵدەوەشێتەوە و پرسی کورد جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە.
-
ئەگەری دیداری ئەردۆغان و کۆبانی هەیە
شرۆڤەگەرێکی ناسراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕایگەیان دکە ڕەوتی سیاسەتی نوێی نێوان تورکیا و هێزەکانی هەسەدە، بۆتە هۆی پێشکەوتنی بەرچاوی هەوڵەکان بۆ دیداری سەرۆککۆماری تورکیا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە.
-
ئۆجەلان کۆڵەکەی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورکیا
مۆدێرن دیپلۆماسی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای نرخاندنی کەسایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو بۆ کۆتاییهێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە لە تورکیا، نووسی: دیداری ئەمدواییەی سێ یاسادانەری تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی، بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هیوامەندی بە ئاشتی لە ناوچەدا.
-
تورکیا: ڕەوتی چەکدانانی پەکەکە دەبێ لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنقەرە بێت
جێگر و وتەبێژی پارتی داد و گەشە(AKP) لە پەیجووری و چاودێریی ڕەوتی چەکدانانی پەکەکە لە لایەن ئەرتەشی تورکیا و ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی(میت) ئەو وڵاتەهەواڵی دا.
-
نەوت لە بری ئاو؛ پلانی تورکیا بۆ پەلداکوتان لە عێراق
گۆڤاری نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە کەڵکئاوەژوویی تورکیا لە قەیرانی ئاوی عێراق و دەنووسێت ئەنقەرە خەریکی قۆزتنەوەی ئەم هەلەیە بۆ تۆکمەترکردنی پێگەی ئابووری و ژێئۆپۆلیتیکیی لە ماڵی دراوسێی باشووریی.
-
هەڵبژاردنێک بۆ پێکەوەژیان یان چەند پارچەکردنی کەرکووک
ڕۆژنامەی ئامارجی لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە پارێزگای فرە ئیتنیکیی کەرکوک و دەنووسێ: ئەو هەڵبژاردنانە تاقیکارییەکە بۆ هەڵسەنگاندنی توانای کەرکوک و عێراق لە ئیدارەکردنی ناکۆکی ئیتنیکی، دابەشکردنی دەسەڵات و بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی ئەکتەرانی دەرەوەیی.
-
کێ مۆڵەتی کشانەوە بۆ هەرێمی کوردستانی بە پەکەکە داوە؟
نیوعەرەب لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ڕەوتی کشانەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بەرەو خاکی هەرێمی کوردستان و دەپرسێت، ئایا دەوڵەتی فیدراڵی عێراق یان هەرێمی کوردستان ڕازی بەو کارە بوون، یان تەنیا لەڕووی ناچاری بووە؟
-
بۆچی ئەوەندە کڕینی ئێف 35 بۆ تورکیا گرینگە
ڕۆژنامەی هیندوستانی ئامارجی لە ڕواپۆرتێکدا دەڕوانێتە پێداگریی تورکیا بۆ گەڕانەوە سەر پلانی کڕیاریی ئێف 35 لە ئەمریکا و دەنووسێ: ئەم پێداگرییەی تورکیا تەنیا بۆ بووژاندنەوەی هێزی ئاسمانی نییە، بەڵکوو هەوڵێکی هێمایینە لەپێناو مسۆگەرکردنەوەی پێگەی لەدەستچووی لە نێوان زلهێزان و پەلداکوتانی لە سیستەمی ئا
-
هەسەدە خەریکە نوقمی گەمەی تورکیا دەبێت
ئەنیستیتۆی ئاشتی کورد لە واشنتۆن لە ڕاپۆرتێکی شرۆڤەییدا نووسی: هەسەدە کەوتۆتە گەمەی دژوازی سیاسەتی تورکیا هەمبەر بە پڕۆسەی ئاشتی؛ لە لایەکەوە باس لە برایەتی و یەکڕیزی دەکرێ و لە لایەکی ترەوە، ئاشتی کراوەتە ئامرازێک بۆ کۆنتڕۆڵی کورد.
-
ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ و ئاشتی نیوەچڵی پەکەکە و تورکیا
لە حاڵێكدا کە یەکساڵ لە دەسپێکی دووبارەی ڕەوتی ئاشتی نێوان تورکیا و بزووتنەوەی کوردی تێدەپەڕێت، ئەو ڕەوتە گیرۆدەی سەرلێشێوایەک بووەتەوە لەلایەکەوە پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە و چەکی داناوە و لەلایەکی ترەوە حکومەتی تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی لە بەرانبەردا نەکردووە.