ماردین
-
خوێندکارێکی کورد لە ئاگرکەوتنەوەی بۆلوو گیانی لەدەست دا
دڵارا ئەرمان ئۆغڵۆ خوێندکاری 24 ساڵەی کورد کە بۆ یارمەتیدان بە قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی سامناکی هۆتێل گڕاند کارتال لە بۆلوو خۆی دابووە دەم ئاگرەکەوە، گیانی لەدەست دا و هاوکات باوکی دڵارا بە بیستنی ئەم هەواڵە جەڵتە لێی دا.
-
سەربازانی تورکیا عەشیرە کۆچەرەکانی ماردین دەردەکەن
هاوکاتی درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کوێستانەکانی باگوک و بەرزبوونەوەی جموجۆڵی سەربازی لەو ناوچەیە، عەشیرە کۆچەرەکانی میدیات ناچار لە چۆڵکردنی ناوچەکە بوون.
-
گەمارۆی سەربازی لە گوندەکانی ماردین و شڕناخ
سەرچاوە خۆجەییەکان لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاو لە گوندەکانی میدیات، دارگچیت و هزخ لە پارێزگاکانی ماردین و شڕناخ هەواڵیان دا.
-
ئەنجامی شەڕی ئەردۆغان لە دژی شارەوانە کوردەکان چیە؟
هەڵویستەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان دژی شارەوانانی ناوچە کوردنشینەکان، نە تەنیا یاریگەرانی کورد لە قبووڵكردنی پرۆسەی ئاشتی دەکشێنێتەوە، بەڵکوو هانیشیان نادات بۆ هەنگاونان لەو ئاراستەیە.
-
پارێزەرێکی دادگا ئاشکرای کرد؛
زیندانیانی مادرین بەرەوڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەبنەوە
ئەنجومەنی مافزانانی ئازادی لە ماردین ڕایگەیاند کە زیندانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە ئەو شارە، لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجەی سێکسی و گوشار بۆ هاوکاری زۆرەملێ بەرەوڕوون.
-
ئەحمەد تورک: وتەکانی ئەردۆغان نیشانەی دۆشدامانە
ئەحمەد تورک شارەوانی دەرکراوەی ماردین، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە شارەوانە کوردە لابراوەکان و بە تیرۆریست وەسفکردنیان، وتی: ئەو قسانە مایەی شەرمەزاریە و نیشاندەری دۆشدامانی ئەردۆغانن.
-
دوای دوو حەوتە لە دەسپێکی؛
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باگوک بەردەوامە
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا کە دوو حەوتە لەوە پێش لە چیای باگوک دەستی پێکرد، هێشتاش بەردەوامە.
-
دەستگیری خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە تورکیا/شەڕی دانانی قەیووم لە کوردستانی تورکیا
دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان بە لەکار دوور خستنەوەی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان و دەست نیشان کردنی کەسانی دیکە لە جیاتی ئەوان، لانیکەم 94 کەس دەستگیر کران.
-
شارەوانی پێشووی درێکی ماردین دەستگیر و زیندانی کرا
سباحات چتین کایا، هاوشارەوانی پێشووی شاری درێک لە ماردین لە حاێکدا کە بەهۆی نەخۆشینی دڵ چووبووە نەخۆشخانە، دەستگیر و زیندانی کرا.