AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٤ ١١:٢٧

شرۆڤەی نووسەرێکی ئیتالی لە شەڕی 12 ڕۆژە؛

ئێران براوی شەڕی فرۆکە و مووشەکان؛ تاران هوشیارانە هێرشی دەکرد

ئێران براوی شەڕی فرۆکە و مووشەکان؛ تاران هوشیارانە هێرشی دەکرد

نووسەرێکی ئیتالی لە نوێترین کتێبی خۆیدا کە براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی ئەدەبیی بانکارلا(Premio Bancarella)ی ئەو وڵاتە بووە، لێکدانەوەی وردبینانە لە شەڕی 12 ڕۆژەی دژی ئێران دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئالساندرۆ ئۆرسینی، نووسەری کتێبی "کۆشکی سپی ئیتالیا؛ گەندەڵی زانیاری لە دەوڵەتێکی پەراوێزی"، لە وتووێژێکی چڕوپڕ لەگەڵ سەرۆکی فێستیڤاڵی ئەدەبیی بانکارلا(Premio Bancarella)ی ئیتالیا، سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکەی دەڵێ: ئەوی لەم کتێبەدا هەوڵم بۆ داوە، لێکدانەوەی پاشهاتی هاوبەشیی ڕۆژئاوا لە ئۆپەراسیۆنی بوردومانی وڵاتانی تر و لەوان شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و لەمدواییەشدا شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلە و بۆ ئەو مەبەستە نمانەیەکی پاوەجێم داڕشت کە خۆی لە سێ قۆناغ پێکهاتووە و بریتین لە: (سەرخۆش‌بوون و کەیفی بەکۆمەڵ، دابڕان لە واقیع و ئاوەژووبوونەوەی واقیع؛ نمانەیەکی دووپاتەوەبوو).

وتیشی: کاتێ شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستی پێکرد، خێرای ئەوی ناوم ناوە "سەندۆرمی لایەنگری" چالاک بوو؛ کاردانەوەیەکی بەکۆمەڵی وەک بینەرانی یاریی تۆپی‌پێ و دەتبیست کە دەڵێن"ئێمە لەوان بەهێزترین". ئەمە هەمان شت بوو کە میدیاکانی ئیتالیا هاواریان بۆ دەکرد کە "ئیسرائیل زۆر بەهێزترە لە ئێران"، واتە هەمان کەیف و هەیەجانی بەکۆمەڵ، دابڕان لە واقیع و ئاوەژووکردنەوەی واقیع. بەڵام حەقیقەت ڕێک بەپێچەوانە بوو، چونکە لەو شەڕەی کە ناوم ناوە "شەڕی فرۆکە و مووشەکەکان"، هەلومەرجێکی ڕەخساند کە تێیدا ئێران لەباری ستراتژییەوە زۆر سەرتربوو. واتە ئەگەر شەڕەکە زیاتر لە 12 ڕۆژی خایاندبا، ئیسرائیل بە چۆکدا دەهات و بەبێ دەستێوەردانی ئەمریکا، بە ئێرانی دەدۆڕاند.

وتیشی: لە ڕاستیدا ئمریکا لە 22ی جووڵایدا دەستێوەردانی لە شەڕەکەدا کرد و بە هێرش‌کردنە سەر ئێران، سەلماندنی کە ئیسرائیل ڕوو لە شکستە. بە تایبەت کە ئیسرائیل خاوەن چەندین سیستەمی زۆر بەهێزی بەرگری ئاسمانیی وەک گومبەزی ئاسنین، فەلاخنی داود، ئارۆ 3، تاد و پاتریۆت، سەرەڕای 5 کۆپاپۆری ئەمریکیی دەوڵەمەند بە تەکنۆلۆژیای ئەیجێسە. بەوەشەوە ڕۆژنامەی وال‌ستریت ژۆڕناڵ لە 17ی جووڵایدا لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکاییەوە بە ئاماژە بە زیانە قورسەکان ئیسرائیل لە هێرشی مووشەکیی ئێران نووسی کە "ئیسرائیل خەریکە خەزێنە مووشەکییەکانی ئارۆ 3ی کۆتایی پێ‌دێت؛ مووشەکگەلێک کە بۆ داخستنی مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران زۆر زەروورین".

ئەو نووسەرە ئیتالییە لە درێژەدا بە لێکدانەوەیەکی بەراوردکارانە لە نێوان سەرچاوەکانی ئیسرائیل و ئێران و لەناوچوونی بەشێکی زۆری ناوەندە ئابووری و وزەییەکانی ئیسرائیل لە هێرشی مووشەکیی ئێران، جەختی کرد: ئێران سەرەتا هوشیارانە و لە ترسی دەستێوەردانی راستەوخۆی ئەمریکا بە مووشەکە کۆنەکانی هێرشی کرد. بەلام کاتێ زانی کە ئیسرائیل خەریکی تەواوکردنی خەزێنەی چەک‌وچۆڵیەتی، ئاستی هێرشەکانی گرژتر و زیاتر کرد. لێرەدا بوو کە ئیسرائیل دەستێوەردانی لەو شەڕەدا کرد، چونکە زانی ئێران هێشتا هیچ نەبووە، خەریکی خاپوورکردنی ئیسرائیلە، ئەویش لە کاتێکدا کە بە هەموو هێزەوە شەڕ ناکات، یان باشتر بڵێین، دەست بە تۆرمۆز دەستییەوە دەچێتە پێش. ئوە بوو کە لە مەوادی سێ ڕۆژ دوای 13ی جووڵای سێ کۆپاپۆری ئەمریکی ڕەوانەی ناوچەکە کران.

ئالساندرۆ ئۆرسینی لە درێژەدا باسی لە هەڵویستی میدیاکانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ڕۆژنامەکانی ئیتالیا کرد و ڕایگەیاند: ڕۆژنامەکان بە هەمان کەیفۆخشیی سەرەتاوە تا کۆتایی ئەم شەڕە هەر دروشمی "لاوازبوون" و "دۆڕاوبوون"ی ئێرانیان دووپات‌ دەکردەوە، لە کاتێکدا کە وەک دیتمان ئێران لە دانیشتنی 17ی جووڵای لە ژێنێڤ لەگەڵ نوێنەرانی ڕۆژئاوایی، هەنگاوێکیش لە ویستەکانی خۆی پلانی ئەتۆمی و مووشەکی خۆی نەکشاوە و ئەمە بەڵگەیەک بوو بۆ ڕەتکردنەوەی واقیعی ئاوەژووکراوەی بەرەنگاربوونەوە و دووربوونی ئێران لە دۆران و ڕووخان.

ڕاشیگەیاند: بۆ ئەو شەڕە سەرتربوونی ستراتژیی ئێرانی نیشان دا، چونکە لە شەڕی نێوان مووشەک و فرۆکەدا، ئێرانی دەستی باڵای بوو. ئەگەریش ئەو شەڕەدا زیاتر لە مانگێکی خایاندبا، گومانێک لەوەدا نەبوو کە ئیسرائیل شکستی دێنا.

News ID 56267

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha