عەبدوڵڵا ئۆجەلان
-
ئیلهام ئەحمەد هەواڵێک سەبارەت بە ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە
هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە تویتێکدا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ دوورگەی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵاوکراونەتەوە.
-
ڕۆڵی ئیمڕاڵی لە پاراستنی کوردی سووریا لە قڕ بوون
ڕێکخراوی ئامارگی لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پێشگری لە تەشەنەی شەڕ لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە لە کوردستانی سووریا و دەنووسێ: ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە دانانی هێڵی سوور و ڕێنوێنیی ئەکتەرانی کورد، ڕۆڵێکی گرینگی لە پاراستنی خۆسەریی کوردیدا گێڕا.
-
ئۆجالان: کوردی سووریا نابێ بۆ سەربەخۆ بوون ملکەچی ئیسڕائیل بێت
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایگەیاندووە کە کوردەکانی سووریا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ نابێت ملکەچی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە بن .
-
ئۆجەلان: هیوادارم ساڵی 2026، ئاشتی جیی شەڕ و وێڕانی بگرێتەوە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینی، بە ئاماژە بە قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، جەختی لە زەروورەتی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ڕێککەوتنی دیمەکراتیک و ڕۆڵی گرینگی ژنان لە چێکردنی داهاتووی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد.
-
قەیرانی نێوان بارزانی و تورکیا قووڵ بووەتەوە؛ کاریگەریی ئەمریکایە یان پەکەکە؟
ناوەندی ئامارگی لە ڕاپۆرتێکدا بە ناکۆکیی نێوان ئەنقەرە و نووسینگەی مەسعوود بارزانیدا چۆتەوە و جەخت لەوە دەکات کە چۆن ئەو پرسە سەرترە لە ناکۆکییەکی دیپلۆماتیکی کاتی و چیتر ڕەوتی ئاشتی تورکیا و پەکەکە و ئامادەبوونی چڕتری ئەمریکا لە هەولێر، ڕیسا کۆنەکانی یەکگرتوویی تووشی ئاڵنگاری کردووە.
-
وێڕای خوێندنەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛
کۆنگرەیەکی ئیسلامی لە ئامەد بە پەیامی ئۆجالانەوە دەستی پێکرد
فیدراسیۆنی توێژینەوەگەلی ئیسلامی مێزۆپۆتامیا لە ئامەد، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە بە دروشمی "لە ئیسلامی دیموکراتیکەوە بەرەو ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" بە خوێندنەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەست پێکرد.
-
ئایا ئۆجەلان دەتوانێ مێژوو بە ئاڕاستەیەکی تردا ببات؟
ڕێکخراوی ستیمسۆن لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە پڕۆسەی یەکساڵەی ئاشتەوایی پەکەکە و تورکیا، نووسی: ڕەنگە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەیی زیندانیی پەکەکە، هەم وەک کەسێک کە ئەو ڕێکخراوەی بنیات نا و هەمیش لەپێناو چارەسەریی کێشەی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە، لە مێژووی ڕۆژهەڵاتیناویندا تۆمار بکرێت.
-
پەیامی سانسۆر کراوی ئۆجالان و پیلانەکەی ئەردۆغان
بڵاو کردنەوەی کورتەیەک لە پەیامی ئۆجالان لە پەرلەمانی تورکیا، جارێکی دیکە باس لەسەر ئامانجی ڕاستەقینەی حکومەتی زیاد کردووە؛ هەوڵێک کە هاوکای لەگەڵ پاگەندەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و لە جەرگەی گوشار لەسەر سیاسەتوانانی کورد ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە نیشانەی ئاشتی، ئەندازیاری سیاسی ئەردۆغان نیشان دەدات.
-
تورکیا دیداری ئەردۆغان و مەزڵۆم کۆبانی ڕەت کردەوە
نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەتی کردەوە هیچ پلان یان بڕیارێک بۆ دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یان مەزلووم کۆبانی لە ئارادا نییە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە بەپێچەوانەی ستراتژیی ئاسایشی نیشتمانی تورکیایە.
-
ئەگەری دیداری ئەردۆغان و کۆبانی هەیە
شرۆڤەگەرێکی ناسراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕایگەیان دکە ڕەوتی سیاسەتی نوێی نێوان تورکیا و هێزەکانی هەسەدە، بۆتە هۆی پێشکەوتنی بەرچاوی هەوڵەکان بۆ دیداری سەرۆککۆماری تورکیا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە.
-
پاشهاتەکانی سەفەری بارزانی بۆ تورکیا و پێگەی داهاتووی پارتی
سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ شەڕناخی تورکیا، سەرەڕای دەرخستنی کەلێنی قووڵی ڕەوتی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نیشانی دا کە پێگەی پارتی لە سیاسەتی کوردی تورکیادا دابەزیوە.
-
ساڵح موسلیم باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی کورد و دیمەشق دەکات
ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە، تورکیا و دەوڵەتی کاتی سووریای بە هاوکاری بۆ ئاستەنگنانەوە لە بەردەم گفتوگۆی کورد و دیمەشق تاوانبار کرد و وتی: دیموکراسی مەرجی ئاوێتەبوونە؛ ئەگەر دیمەکراسی نەبێت، ئاوێتەبوونێکیش لەئارادا نابێت.
-
پەکەکە: چی دیکە هیچ هەنگاوێک بۆ ئاشتی نانین
ئامهد مهلازگرد فهرماندهی هێزهكانی پاراستنی گهل (ههپهگه) ئهمڕۆ یهكشهممه رایگهیاند، پهكهكه "هیچ ههنگاوێكی دیكه نانێت" له پڕۆسهی ئاشتی لهگهڵ ئهنقهره و داوایكرد عهبدوڵا ئۆجهلان ئازاد بكرێت.
-
ئۆجەلان کۆڵەکەی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورکیا
مۆدێرن دیپلۆماسی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای نرخاندنی کەسایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو بۆ کۆتاییهێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە لە تورکیا، نووسی: دیداری ئەمدواییەی سێ یاسادانەری تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی، بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هیوامەندی بە ئاشتی لە ناوچەدا.
-
ئیلهام ئەحمەد دەچێتە تورکیا
جێگری هاوسەرۆک و وتەبێژی دەمپارتی لە سەفەری بەمزووانەی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسی "ئاشتی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" لە ئەستەنبۆڵ هەواڵی دا.
-
ئەنقەرە چۆن بەرەوڕووی پڕۆسەی ئاشتی دەبێتەوە؟
یەروان سەعید لە یادداشتێکی شرۆڤەیی کە بۆ ڕۆژنامەی نەیشنەڵ نووسیویەتی، دەڕوانێتە نەبوونی چوارچێوەیەکی ڕوون و جێمتمانە لە لایەن تورکیاوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، چەکدانان، گەڕانەوە و ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی و ئابووریی هێزەکانی پەکەکە.
-
ئۆجەلان: ناوەڕۆکی دیدارەکانی ئیمرالی بڵاوبکرێتەوە
مێهمێت ئۆجەلان برای سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە، خوازیاری بڵاوکردنەوەی هەموو وردەکارییەکانی دیداری وەفدی پەرلەمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو و جەختی کرد: سیاسەتی شاردنەوە، ڕەوتی چارەسەریی پرسی کورد لاواز دەکات.
-
پەرلەمانی تورکیا: گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆجالان ئاشکرا ناکەین بەڵام سازێنەر بوو
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانی دوێنێی شاندی نێردراوی پەرلەمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی کوردەکان لە دوورگەی ئیمراڵی سازێنەر و ئەرێنی بووە.
-
مەزلووم کۆبانی: پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە؛ بە دوای ڕێگەچارەوەین
فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆکە بەرپرسایەتیی سەرەکی هێزەکانی کوردی سووریا، پاراستنی دەسکەوتگەلی جەماوەری سووری کوردستانی ئەو وڵاتەیە، ڕایگەیاند مۆدێلی حکوومەتی لامەرکەزی دەتوانێ سووریا بەهێزتر بکات.
-
پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا؛ وەفدی دەوڵەتی ئەردۆغان دەچێتە دیداری ئۆجەلان
دوای پەسەند کردنی گەڵاڵەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا، بڕیارە شاندێکی چوار کەسی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ دیدار لەگەڵ ناوبراو بجنە ئیمراڵی.
-
کاڵکان: سیاسەتی یەکلایەنەی تورکیا شکست دێنێ
فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە بە ڕەخنە لە سیاسەتی یەکلایەنەی دەوڵەتی تورکیا لە پرسی ئاشتەوایی، وتی: ئەم شێوازەی ئەنقەرە لە ئەنجامدا دەگاتە شکست و بەربەست.
-
ئاشتی تورکیا و پەکەکە پەیوەندی بە کوردستانی سووریا چییە؟
گۆڕانکاریەکانی یەکاڵی ڕابردوو نیسانی دەدات کە ڕەوتی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە، بە پێچەوانەی چاوەڕوانی ئەنقەرە، تەنیا لە بەشی تورکیاییدا ڕێگای هاوئاهەنگی تێپەڕاندووە و لە بەشی سووریا تەواو نایەکسانە و بە پێچەوانەی پەکەکە، هەسەدە نایەوێت چەک دابنێت.
-
دەوڵەت باخچەلی: ڕێگەم بدەن لەگەڵ ئۆجەلان دیدار بکەم
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەهەپە لە وتارێکدا ڕایگەیاند، چیتر هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی سەردانی شاندێکی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ ئیمرالی، هەروەها ئامادەیە لەگەڵ ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی کۆببێتەوە و قسە بکات.
-
دەمپارتی: بەپەلە بڕۆنە ئیمڕاڵی دۆخەکە مەترسیدارە
تونجەر باکرهان لە کۆبوونەوەی ئەندامانی دەمپارتی لە ئەنقەرە، خوازیاری ناردنی بەپەلەی کۆمیسیۆنی نیشتمانی هاوڕیزی و دیموکراسی بۆ ئیمرالی بوو و جەختی کرد: بەبێ هەنگاوی بەرامبەر، هیچ ڕەوتێکی دیموکراتێک پێش ناکەوێت.
-
پەیامێکی نوێ لە عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاو کرایەوە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دیداری وەفدی ئیمرالی، ڕایگەیاند: چارەسەریی کورد پەیوەستە بە بەهەندوەرگرتنی مێژوو و کۆمەڵگا، تۆکمەی یەکڕیزی بەپێی دوو "کۆڵەکەی هەزار ساڵە"ی پەیوەندی تورک و کورد و ئاوێتەبوونی هەمەلایەنەی "واقیعی کورد" لە چوارچێوەی یاسایی کۆماری تورکیا.
-
پەکەکە خوازیاری ئازادکرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە
پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) پاش پاشەکشێی هێزەکانی بەرەو خاکی عێراق، خوازیاری ئازادکرانی "عەبدوڵڵا ئۆجەلان" لە زیندان بوو.
-
بڕیارە گرینگەکەی پەکەک بۆ ئاشتی درا
پەکەکە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەڵگرتنی هەنگاوێکی نوێ و کردەکی لە پێناو هەڵوەشانەوە و چەکداماڵینی خۆی بەپێی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەواڵی دا.
-
باخچەلی: دەبێ هەموومان شوێن قسەی ئۆجەلان بکەوین
سەرۆکی مەهەپە بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی ڕەوتی ئاشتی ئەخلاقییە و سیاسەت دەبێ بەپێی لێکگەیشتن بێت، جەختی کرد: تاقە پێوەری ڕەوتی نوێی ئاشتی "ڕاگەیێندراوی 27ی فێڤرییە"ی ئۆجەلانە و لێدوانەکانی تر لە حاندیدا وەبەرچاو نایەن.
-
پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا بە کوردی سووریاوە
نەشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانیتە پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتیی تورکیا و پەکەکە، بە بێدەنگیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەمبەر بە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)؛ بەتایبەت پاش داواکاریی ڕاستەوخۆی دوڵەت باخچەلی لە ئۆجەلان بۆ ڕازیکردنی هەسەدە بە چەکدانان.
-
ئەحمەد تورک: کوردستانی سووریا هێڵی سووری کوردە
سیاسەتوانانی ناسراوەی کوردی تورکیا لە کۆنفڕانسی "هاوژینی دیموکراتیک"دا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە ئاسایشی خەڵکی کورد دەستەبەر بکات و وتی: کوردستانی سووریا هێڵی سووری کوردەکانە.