AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٦ ١٠:٣٢

سێبەری سوەیدا بە سەر کوردی سووریا؛ پێداگریی قامیشلۆ لە سەربەخۆیی زیاتر

سێبەری سوەیدا بە سەر کوردی سووریا؛ پێداگریی قامیشلۆ لە سەربەخۆیی زیاتر

ڕۆژنامەی "نیۆعەرەب" لە راپۆرتێکدا دەڕوانێتە کاریگەریی شەڕی خوێنینی سوەیدا و کوژرانی 800 کەس لەو شەڕە، لە سەر کوردەکانی سووریا و پێداگریی زیاتری کوردەکان لە سەر دەستهەڵنەگرتن لە چەک و ویستی لامەرکەزی و خۆسەری.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە حەوتەکانی ڕابردوو کوردەکانی دانیشتووی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کاردنەوە بە توندوتیژییەکان لە پارێزگای درۆزی‌نشینی سوەیدا، لە شەقامەکاندا خۆپیشاندانیان کرد و خوازیاری بەڕێوەچوونی دادپەوەری بوون. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە میانەی پێکدادانەکانی مانگی ڕابردووی نێوان هێزەکانی درۆزی و ملیشیاکانی لایەنگری دەوڵەتی دیمەشق، زیاتر لە 800 کەس کوژرا. کۆمەڵکوژییەک پاش کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە ناوچەگەلی کەنارئاویی سووریا لە مانگی مارچدا بە دەستی هێزە دەوڵەتییەکان.

لەو ڕووەوە شرۆڤەگەران لەو باوەڕەن کە ئەو گۆڕانکارییانە، کەمینەکانی بە ئاراستەی هەستی چارەنووسی هاوبەشدا بردووە. مۆتلۆ چیوێرئۆغڵوو شرۆڤەگەری پرسی کوردەکان لەوبارەیەوە بە ڕۆژنامەی نیۆ عەرەبی ڕاگەیاند: "کوردەکان خۆیان بە هاوپەیمانی سروشتیی کەمینەکانی تری وەک درۆزی دەزانن. ڕووداوەکانی ئەمدواییە ترسی خستۆتە نێوان کوردەکان و زۆر کەس لەو باوەڕەدا کە بژێرە دواتری شەڕەکان، ئەوانن".

لە ڕوانگەی زۆربەی کوردەکا، چارەنووسی ئەوان گرێی خواردووە بە کەمینەی درۆزییەکان؛ کەمینەیەک کە خوازیاری ئیدارەی لامەرکەزیی سووریا و پلەیەک لە سەربەخۆیی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی ناوەندییە.

ئەلەکساندێر مەک‌کیوێر، توێژەری پرسەی سووریا لای وایە: "چارەنووسی سوەیدا و کوردەکانی سووریا پێکەوە گرێیان خواردووە و ئەگەر لە ناوچەیەکدا ڕێککەوتن بکرێت، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر ئەویتریان دەبێت".

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کۆنتڕۆڵی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و درۆزییەکانیش لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە خاوەن پێکهاتەی ئەمنیی تایبەت بە خۆیانن و لە دوای ڕووخانی بەشار لە دیاسمبێری ڕابردوو، هەر دوو ناوچەکە تا ڕادەیەک سەربەخۆییەکی نیوەچڵیان هەیە. بەوەشەوە دەوڵەتی دیمەشق گەلی‌جار ڕایگەیاندووە کە دژی هەر جۆرە لامەرکەزی یان سەرهەڵدانی فیدراڵێزم و ناوچەی خۆسەرییە و ئەو کارانە بە هەنگاونان لە بواری دابەشکردنی سووریا دەزانێت.

لە هەمانکاتدا مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە جەخت‌کردن لە لامەرکەزی "تاقە ڕێگەچارەی دەرچوون لە قەیرانەکانە و باشترین ڕیگەی مومکین بۆ ئاوەدان‌کردنەوەی وڵات پاش 14 ساڵ شەڕی ناوخۆیی"، وتی: ئەم بابەتە بە مانای دابەشبوون نییە.

پاراستنی هێزی چەکداری خۆجێیش یەکێکی تر لە دۆزە هاوبەشەکانی کورد و درۆزییە و ڕوون نییە کە ئایا ئەرتەشی سووریا پێکهاتەی فەرماندەیی هەسەدە دەپارێزیط یان تەنیا شەڕڤانانیان لەخۆ دەگرێت. ئەگەرچی خودی بەرپرسانی هەسەدەش لە ناو خۆیاندا ڕوانگەی جیاوازیان هەیە بۆ میکانیزمی ئاوێتەبوونی ئەو هێزانە لە ئەرتەشی سووریادا.

هاوکات ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایتی خۆسەری کوردی سووریا، ڕەخنەی لە هەڵمەتی یەک‌لایەنەی دیمەشق لە پێکهێنانی دەوڵەت و داڕشتنی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمان کرد و وتی کە ئەم پڕۆسەیە بەبێ ڕاوێژکردنی لەگەڵ ئەکتەرانی دیکەی سووریا ئەنجام دراوە.

ئینجا لە 10 مارچدا ڕێککەوتنێکی گرینگ لە نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ ئاوێتەبوونی پێکهاتە سەربازی و حکوومییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دەوڵەتی ناوەندی کرا، بەڵام گفتوگۆکان لەو کاتەوە تووشی ئاستەنگ هاتووە و بە دوای شەڕ و ئاژاوەی سوەیدا، دانیشتنی پلان‌ بۆ داڕێژراوەی پاریسیش دواکەوت.

لە هەندێ ناوچەی وەک حەڵەب و جەرماناش کە حەشیمەتێکی زۆری کورد و درۆزی لێیە، ڕێککەوتنیگەلێک بۆ جێگرکرانی هاوبەشی هێزەکان لەگەڵ هێزی ئاسایشی گشتیی دەوڵەت ئەنجام درا کە بڕیارە بکرێتە نمانەیەک بۆ ناوچەکانی تر. بەڵام دیسان شەڕی سوەیدا، سێبەری خستە سەر ئەو بڕیارەش و پێدەچێ کە هەسەدە هەڵوێستێکی توندتری گرتۆتە بەر لە دانوستانەکانیدا. بە چەشنێک کە مۆتلۆ چیوێرئۆغڵوو لای وایە "ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەوڵ دەدەن لە نێوان ویستی گشتیی خەڵک بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی توندتر و داواکاریی هاوپەیمانانی وەک ئەمریکا و فەڕەنسا، هاوسەنگییەک بدۆزنەوە".

هەر لەو پێناوەدا، وادیارە هەڵوێستی ئەمریکا گۆڕانی بەسەردا هاتووە و تام باراکێک کە پێشتر فیدراڵیزم لە سووریای بە بژێرەیەکی نەگونجاو دەزانی و جەختی لە گەڕانەوە بۆ دیمەشق دەکرد، پاش ڕووداوەکانی سوەیدا لە 22ی جووڵای، نە تەنیا فیدراڵیزمی ڕەت نەکردەوە، بەڵکوو وتی: "ئەگەر ئەوان بە ئاراستەی فیدراڵیزمدا بڕۆن، ئەوە بڕیاری خۆیانە و وەڵام ئەوەیە کە هەموو دەبێ خۆیانی لەگەڵدا ڕێک بخەن".

بەوەشەوە ناتاشا هال، توێژەی باڵای توێژینگەی (CSIS)، دەڵێ: "واشنتۆن دواجار هەوڵی دۆزینەوەی بژێرەیەک بۆ کشانەوەی لە سووریا دەدات. چونکە ئەمریکا خوازیاری ڕاگرتنی هێزە پڕتێچوو و ناپاوەجێکانی بۆ درێژخایەن لە سووریادا نییە و ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق، بۆ ئەوان گونجاوترە لە هەر بژێرەیەکی تر".

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمریکا یەک لە چواری هێزەکانی لە سووریا کشاندۆتەوە و ئیستا نزیکەی 1500 هێزی لە وڵاتەدا ماوەتەوە. هەروەها پلانگەلێک بۆ کشانەوەی یەکجاری ئامادە کراوە، ئەگەرچی هێشتا کاتی دروستی ڕانەگەیێندراوە. بەڵام ئەو بڕیارەش سەختە بتوانێ لایەنەکان لە سەر میزێک کۆبکاتەوە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاری لە دۆخێکی ئاوادا زۆر دژوارە، چونکە وەک چیوێرئۆغڵوو دەڵێ: "کاتێک نامتمانەیی و ترس پەرەی سەندووە، گەیشتن بە خاڵی هاوبەش چەتوونە".

News ID 56286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha