بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلەکترۆنیی ڕۆژنامەی "رای الیوم"، عەبدولباری عەتوان، شرۆڤەکاری پرسە ستراتژییەکانی ناوچە لە یادداشتێکدا نووسی: گومانێک لەوەدا نییە کە ئاگربڕ لە قەیرانی ئێستای سووریادا ڕێکارێکە بۆ پێشگری لە خوێنڕژان و وەستانی شەڕی تایفەیی، بەلام لە ئێستاد سەرکوتنی ئەو ئاگربڕە سەرەڕای بەڵێنیدان لایەنەکان بۆ پابەندبوونی، پێناچێت تا سەر بێت.
هۆکارە ئاماژە پێدراوەکانی عەتوان بۆ کەمخایەنیی ئاگربڕی سووریا بریتین لە: یەکەم، وڵاتانی لایەنگر یان باشتر بڵێین وڵاتانی گوشارهێنەر بۆ سەرگرتنی ئاگربڕ کە بریتین لە ئەمریکا، عەرەبستان، تورکیا، قەتەر کە خۆیان کە پاشهاتی ئەو ناوبژیگەرییە نیگەرانن. ئەوانیش باش دەزانن کە هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی ئەمریکا لە ناوچەدا کردوویەتی و لەوان لوبنان و غەزە، ڕژیمی زایۆنی پێشێلی کردووە.
دووەم، ئەگەرچی ڕژیمی زایۆنی بە ڕواڵەت ئەو ڕێککەوتنەی قبووڵ کردووە، بەلام ئەنگیزەی سەرەکیی بەرەوڕووی شکست کردنی ڕێککەوتنەکەیە، چونکە ئەو پلانە بە پێچەوانەی پیلانی سەرەکیی تلاڤیڤ بۆ دابەشکردنی سووریا و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتەدایە. ئەوە لە کاتێکدایە کە شێخ حیکمەت هێجری لە شێخە بەرزەکانی درۆزی و مووچەخۆری تلاڤیڤ، وێڕای ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، خوازیاری پاڵپشتیی ئیسرائیل لە سوەیدا و تەڤڵبوونی ئەو ناوچەیە بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بووە. ئینجا فەرمانی بە لایەنگرانی خۆی داوە کە دەیان یەخسیری سەر بە هۆزە عەرەبەکان لە ناوەندی ئەو شارەدا ئێعدام بکەن.
سێهەم، ڕژیمی زایۆنی بە هۆی تۆقان و سەرداخستنی ڕژیمە فەرمییە عەرەبییەکان، ئیدعای ڕووخانی بەسار ئەسەد دەکا و ڕاشکاوانە، نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە دان بەوەدا دەنێت کە تلاڤیڤ بە دوای زاڵبيوونی یەکجاری بە سەر هەموو ناوچە باشوورییەکانی سووریایە و لەناوبردنی عەشیرەکانی عەرەبی پارێزگا باشوورییەکان بە گرینگترین یەکەمایەتییەکانی ئیسرائیل دەهێنیتە ئەژمار.
ئەو شرۆڤەکارە پرسە ستراتژییەکانی ناوچە لە درێژەدا بە ئاماژە بە پەرەسەندنی زێدۆڕۆیانەی هەڵوێستی تایفەیی لە دەسەڵاتی نوێی سووریادا و تەشەنەی ناکۆکیی درۆزی و هۆز و عەشیرە عەرەبەکان، جەختی لە شکێنەربوونی ئاگربڕە دەکات و دەڵێ: ڕاستە کە زۆربەی درۆزییەکانی سووریا لە ژێر چاودێریی شێخ یووسف جەربوع دان و ئەو لایەنگری کردووە لە ئامادەبوونی سەربازی و ئەمنیی ڕژیمی جۆلانی لەو ناوچەدا. بەلام لقی تری درۆزییەکانی ژێر فەرمانی شێخ هێجری کە لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە پاڵپشتی دەکرێن، پارە و چەک و چۆڵی سەربازی و ڕاهێنانی جەنگی لەو ڕژیمە وەردەگرن.
عەتوان جەخت لەوەش دەکات: نتانیاهۆ هیچکات پابەندی ئەو ئاگربڕە نابێت و بەردەوام دەبێت لە پیلاننانەوە بۆ دابەشکردنی سووریا بە بیانووی جۆراوجۆر و لەوان پاڵپشتی لە کەمینەکانی ئەو وڵاتەیە. ئەو ڕژیمە هەمان ڕژیمە کە تا ئێستا زیاتر لە 4 هەزار جار ئاگربڕی لە لوبناندا پێشێل کردووە و هێشتاش گردە پێنجینەکانی باشووری لوبنانی داگیر کردووە و بەردەوامە لە مووشەکبارانی بەعلبەک و هەرمەل و زاحیە. ئەوە هەمان ڕژیمە کە هێشتاش خەریکی کوشتنی دەیان کەس لە لوبنانە. ئەی چۆنە دەتوانین چاوەروان بین کە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە ی لە سووریادا دەبێت؟
ناوبراو لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە: ڕژیمی زایۆنی بەدوای دابەشکردنی هەموو وڵاتانی عەرەبی و لاوازکردنیان و ڕێکخستنیان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێی ژێر دەسەڵاتی خۆیەتی. بەڵام ئەو سووریای کە ئێستا بەرەوڕووی مەترسیی دابەشکرانە، یەکەم ئاڵقەی دۆمینۆیەکە کە ڕەنگە خۆ بە تەنگەی وڵاتانی سازشکاری دیکەی عەرەبیدا بدات.
Your Comment