سنەپ بەک
-
سەرۆک پەرلەمانی ئێران: ئەورووپا بە فەرمانی ئەمریکا دەجووڵێتەوە
سەرۆک پەرلەمانی ئێران ئەوڕۆ لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەورووپا گرت و وتی: ئەورووپا بە دوو بڕیاری نەزانانە لە پرسی ناڤۆکیی ئێران و پرسی ئۆکراین، ڕۆڵی خۆی لە بڕیاردانی گرینگی جیهانی و ناوچەیی لەدەەست دا.
-
کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی شۆڕای حوکام؛ شکستی سنەپبەکیان بۆ قەرەبوو نابێتەوە
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەسندکرانی بڕیارنامەی سیاسی و ناسازێنەری شۆڕای حوکام دژی پلانی ناڤۆکیی ئێرانی بە هەوڵی ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا بۆ قەرەبووی شکستی سنەپبەک زانی.
-
ڕۆژئاوا پێی وایە بە گوشاری ئابووری ئێران دەبەزێنێت
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ڕۆژئاوا پێی وایە بە گوشاری ئابووری دەتوانێ، ئێران ببەزێنێت و ئەوە لە کاتێکدایە کە گەلی ئێران بە بەرخۆدان و ئیمان لەو قۆناغەش تێدەپەڕن.
-
ئێران دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەت کردەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانی ویتکاف سەبارەت بە پەیوەندییکان لەگەڵ ئێران، وتی: پەیوەندییەکان پێشتریش بووە، بەڵام ئەوە بە مانای دەسپێکردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکان نییە.
-
عێراقچی: ئاگربڕی غەزە دەلاقەیەکی هیوایە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای نرخاندنی ئاگربڕی غەزە، نووسی: هاوکاتی پێشوازی لە کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژیی غەزە، پێداگری لە زەرورەتی وەڵامدەری و کۆتایی داگیرکاریش دەکەین.
-
یەکێتی ئەورووپا تەنیا ڕێگەچارەی پرسی ئەتۆمیی ئێران دەخاتەڕوو
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بەبێ ئاماژە بە هەنگاوی دژبەرانەی ترۆئیکای ئەورووپی لە کاراکردنی میکانیزمی سنەپبەک لە دژی ئێران، ڕایگەیاند کە پرسی ئەتۆمیی ئێران تەنیا لە ڕیگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەبێت.
-
ئێران ڕاگەیێندراوی گرووپی 7ی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕاگەیێندراوی گرووپی 7 لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانە کرد و بەپێچەوانەی ڕاستی و یاسای نێودەوڵەتیی زانی.
-
زانایانی ئێران دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەیان بەرهەم هێنا
وتەبێژی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی مەجلیسی ئێران لە بەرهەمهێنانی دەرمانێکی شێرپەنجە لە لایەن زانایانی ئێرانی هەواڵی دا کلە پێشتر تەنیا لە ئەمریکا و ئیسرائیل بەرهەم دەهات.
-
عێراقچی: سنەپبەک ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک دژوارتر دەکات؛ پیتاندن مافی ئێمەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە داکۆکی لەوەی کە "پیتاندنی ئۆرانیۆم مافی ئێمەیە"، جەختی کرد: سنەپبەک کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکوو وێڕای زیاترکردنی ئاڵۆزییەکان و ئاستەنگەکان، ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک دژوارتر دەکات.
-
بەریتانیا 71 ئامانجی تری بە گەمارۆکانی لە دژی ئێران زیاد کرد
بەریتانیا لە زیادکردنی ناوی 71 ئامانجی تر بە لیستی گەمارۆ هاوپەیوەندەکان بە پلانی ئەتۆمیی ئێران هەواڵی دا.
-
کاردانەوەی ئێران بە ئەگەری کاراکرانی سنەپبەک
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا هوشداری دا کە لە ئەگەری کاراکرانی میکانیزمی سنەپبەک، ئێران هاوکارییەکان لەگەڵ ئاژانس دەوەستێنێت.
-
عێراقچی: پڕۆژەی مەترسیداری "ئیسرائیلی گەورە" دەستی پێکردووە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیدانەکردنی کەڵکئاوەژوویی لە میکانیزمی سنەپبەک، ڕایگەیاند: هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر 5 وڵاتی عەرەبی نیشاندەری دەسپێکردنی پڕۆژەی مەترسیداری "ئیسرائیلی گەورە"یە.
-
پزشکیان بۆ کەناڵی "CCTV"ی چین:
ئەگەر لایەنگرانی چەندڕەهەندی یەکنەگرن، تاکڕەهەندخوازان زاڵ دەبن
سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی چین "CCTV"، وتی: ئەگەر وڵاتانی لایەنگری چەندڕەهەندخوازی یەکنەگرن، دەستەودایرەی تاکڕەهەندخوازی بەسەریاندا زاڵ دەبن.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:چۆن ماکرۆن دڵنیایە لە سناپباک
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بۆچی سەرۆک ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی ئیسرائیلی دڵنیایی دەداتە بینەرانی "هەڵبژێردراو"ی خۆی کە سناپباکەکە چالاک دەکرێتەوە!؟
-
عێراقچی : ڕێگا بۆ چوونە پێشەوە لەگەڵ ئەورووپییەکان هەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای گێڕانەوەیەک لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ئێران بۆ یەکێتی ئەورووپا، جەختی کردووە کە ڕێگایەک بۆ چوونە پێشەوە هەیە، بەڵام ئێران ناتوانێت تەنیا ئەکتەرێک بێت کە بەرپرسیارێتی هەوڵەکان بگرێتە ئەستۆ.
-
ئەورووپا خوازیاری پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا و وەزیرانی دەرەوەی ترۆئیکای ئەورووپی لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، خوازیاری پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوون.
-
توانایی و ئەزموونی ئەتۆمی ئێران بەرانبەر بە 50 هەزار کارناسی ئەتۆمییە
ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەیی لێکۆڵێنەوە ئەتۆمییەکانی لوبنان بە ئاماژە گۆڕانکارییەکان هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی: توانایی و ئەزموونی ئەتۆمی ئێران بەرانبەر بە 50 هەزار کارناسی ئەتۆمییە.
-
ئامۆژگاری عێراقچی بۆ سێ وڵاتی ئەورووپی؛ بەکاری بهێنی هەموو شتێک لە دەستت دەڕوات!
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەم جۆرە سێ وڵاتی ئەورووپی ئامۆژگاری دەکات: بەکاری بهێنی هەموو شتێک لە دەستت دەرچووە.
-
پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەواو بووە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران وتی: ئێمە هیچ مەیلێکمان بۆ درێژکردنەوەی پڕۆسەی کاراکرانی سنەپبەک نییە، چونکە لە ڕەزبەرەوە قۆناغی بەرجام کۆتایی پێدێت.
-
عێراقچی: سنەپ بەک چالاک بکرێت کاردانەوەی ئێران دەستبەجێیە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە مەرجەکانی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ درێژەکردنەوەی بە سنەپبەک، وتی: مەرجەکانیان ناژیرانە و بەدوور لە واقیع و بەپێچەوانەی بەرژەوەندە نیشتمانییەکانی ئێمە بوو.
-
عێراقچی: ئەورووپا ڕێخۆشکەری زێدەخوازیی واشنتۆنە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەورووپا کە پێشتر هێزێکی میانەڕۆ بوو و هەوڵی دەدا ئەمریکا بە ئامانجە لانیزۆرییەکانی لە ناوچەی ئێمەدا، کۆنتڕۆڵ بکات، ئەوڕۆکە خۆی بۆتە ڕێخۆشکەری زێدەخوازییەکانی واشنتۆن.
-
پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەگەری کشانەوەی تاران لە پەیمانی NPT هەیە
نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیس جەختی کرد: سنەپبەک نابێ کارا و بەردەوام بێت و پاشان هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامە پێشووەکان بە یەکجاری و گەڕاندنەوەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بۆ دۆخی ئاساییی بژێرەیەکی گونجاوی ترە.
-
عێراقچی: دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئێران کە شانگهای بێ بنەمایە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ چینی ڕووداوێکی گرینگ وەسف کرد و دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای بێ بنەما وەسف کرد و وتی: ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە پاڵپشتی ئێران دەکەن.
-
نامەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سنەپبەک
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسینی نامەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە پیلانی نایاسایی کاراکردنی سنەپبەک، هەواڵی دا.
-
کارناسێکی چینی بۆ مێهر:
کشانەوە لە ئێنپیتی مافی ئێرانە، بەڵام بژێرەیەکی پڕ تێچووە
مامۆستای ڕێکخراوی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی زانکۆی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی شانگهای چین، جەختی کرد کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەورووپا و ئەمریکا، ئێرانی مافی ئەوەی هەیە کە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە NPT بکشێتەوە.
-
هەوڵەکانی میسر بۆ ڕێکخستنی ئێران و ڕۆژئاوا
وەزارەتی دەرەوەی مێسر لە هەوڵەکانی قاهیرە بۆ لێکنزیککردنەوەی ڕوانگەی ئێران و ڕۆژئاوا هەواڵی دا.
-
ترۆئیکای ئەورووپی ناتوانێ گەمارۆکان بگەڕێنێتەوە سەر ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسی سیاسەتە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەورووپادا جەختی کرد: سێ وڵاتی ئەورووپایی هیچ پێگە و شیاوێتییەکی یاسایی بۆ پەنابردنە بەر میکانیزم چارەسەریی ناکۆکییەکان یان کاراکردنی پلانی گەڕانەوەی ئۆتۆماتی گەمارۆکانی نییە.
-
ڕووسیا: هەڵمەتی ئەورووپا دژی ئێران، پێگەی یاسایی نییە
جێگەری نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی نیشان دا بە کاراکردنی میکانیزمی "سنەپبەک" دژی ئێران لە لایەن وڵاتانی ئەورووپی.
-
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەمبەر بە کاراکردنی سنەپبەک
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک کاردانەوەی بە داکۆکی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ کاراکردنی بڕیارنامەی 2231 لە ئەنجومەنی ئاسایش، نیشان دا و بە توندی ئیدانەی کرد.
-
ئەرووپا بە گوێرەی یاسا ناتوانێ میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران چالاک بکات
بریکاری وەزیری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی: “لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەوروپییەکان، ڕوونمانکردەوە کە ئەوان لەڕووی یاساییەوە لە دۆخێکدا نین کە میکانیزمی پەلەپیتکە چالاک بکەن و هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ کارێکی لەو شێوەیە نییە”.