AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٤ ١٨:٥٠

عێراقچی: ئاگربڕی غەزە دەلاقەیەکی هیوایە

عێراقچی: ئاگربڕی غەزە دەلاقەیەکی هیوایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای نرخاندنی ئاگربڕی غەزە، نووسی: هاوکاتی پێشوازی لە کۆتایی‌هێنان بە کۆمەڵکوژیی غەزە، پێداگری لە زەرورەتی وەڵامدەری و کۆتایی داگیرکاریش دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا لە ژێر ناوی "بزووتنەوەی بێ‌لایەنی لە دوورنوێنی جیهانی ڕوو لە گۆڕان؛ ئاوڕدانەوەیەک لە کۆبوونەوەی کامپالا"، نووسی: بزووتنەوەی بێ‌لایەن بۆ ئێران، دەنگ‌هەڵبڕین بۆ دادپەروەری، ئینساف و ڕیفۆڕمی دامودەزگایی جیهانییە و ئێران خۆی بە پابەندی سازدانی جیهانی ڕاستەقینەی چەندڕەهەندی دەزانێت؛ جیهانێک کە تێیدا ئاسوودەیی بە یەکسانی و دادپەروەرانە دابەش کرابێت، دەستدرێژییەکان بەشیوەی سیستماتیک کۆنتڕۆڵ کرابن و سەروەرییەکان وەک بەردی بناغەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە شیوەی جیهانی سەقامگیر بووبێتن.

عێراقچی لە درێژەدا ئاگربڕی غەزەی وەک کرانەوەی دەلاقەیەکی دڵخۆش‌کەرانە بە کۆتایی‌هاتنی کۆمەڵکوژی زانی و وتیشی: کۆبوونەوەی وەزیرانی کامپالا لە دەست پێدەکات کە بە مەترسییە بەجێ‌ماوە پێکهاتەییەکان هاوکێشە دەکرێن. هەر بۆیە ئێران چاوەروانە لەم کەشە دڵخۆشکەرانە و هاوکات هوشیارانەدا، دانوستانێکی ئامانجدار و قووڵ بۆ پێداگریی دووبارە لە هاوڕیزی لەگەڵ فەلەستین و لەوان ئاگربڕی پاوەجێ و کۆتایی داگیرکاری ئەنجام بدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: هاوکاتی پێشوازی لە کۆتایی‌هێنانی کۆمەڵکوژی دەکەین، پێداگرین لە زەروورەتی خەمڵاندنی میکانیزمگەلێکی وەڵامدەرانەی کارا و کۆتایی یەکلاکراوەی داگیرکاری و هەروەها هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی خۆمان بە توندی ئیدانە دەکەین و هەوڵی هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی بۆ کەڵک‌ئاوەژوویی نایاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییە لە دژی ئێران بە پێشێل‌کاریی بنەماکانی بەڵێنە چەندلایەنەکان و ڕۆحی هاوکاری نێودەوڵەتی دەزانین.

News ID 57231

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha