AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٨ ٠٩:٣٤

عێراقچی : ڕێگا بۆ چوونە پێشەوە لەگەڵ ئەورووپییەکان هەیە

عێراقچی : ڕێگا بۆ چوونە پێشەوە لەگەڵ ئەورووپییەکان هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای گێڕانەوەیەک لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ئێران بۆ یەکێتی ئەورووپا، جەختی کردووە کە ڕێگایەک بۆ چوونە پێشەوە هەیە، بەڵام ئێران ناتوانێت تەنیا ئەکتەرێک بێت کە بەرپرسیارێتی هەوڵەکان بگرێتە ئەستۆ.

بە ڕاپۆ؛رتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن ئێرانەوە، گەڵاڵەیەکی ژیرانە کە بەستێنی جێبەجێ کرانی هەیە پێشکەشی ئەورووپیەکان کرا هەەتا ڕێغری بکرێت لە ڕوودانی قەیرانی نازەروور لە ڕۆژانی داهاتوودا.

بەم حاڵەوە لە جیاتەی ئەوەی باس لە سەر ناوەرۆکی ئەو گەڵاڵە بکرێت، ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک بیانوو و پشت گوێ خستن بەرەوڕوویە؛ لەوانە پاگەندەیەکی بێ بنەەما کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران نوێننەری تەواوی پێکهاتگەی سیاسی وڵات نییە.

خۆشحاڵیشم لە ئەوەی کە ئیمانۆئێل ماکرۆن دانی پێداناوە کە گەڵاڵەی پێشنیار کراوی من ژیرانەیە. کاتی ئەوە هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایش بێتە کایەوە و دیپلۆماسی لە جێگای بەرەوڕوو بوونەوە بکەن. مەترسی لە بانترین ئاستی خۆیدایە.

ڕێگایە بۆ چوونە پێشەوە هەیە، بەڵام ئێران ناتوانێت تەنیا ئەکتەرێک بێت کە بەرپرسیارێتی هەموو هەوڵەکان بگرێتە ئەستۆ.

News ID 56859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha