AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ٢٠:٢٧

ئێران ڕاگەیێندراوی گرووپی 7ی ئیدانە کرد

ئێران ڕاگەیێندراوی گرووپی 7ی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕاگەیێندراوی گرووپی 7 لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانە کرد و بەپێچەوانەی ڕاستی و یاسای نێودەوڵەتیی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی ڕاگەیێندراوی گرووپی 7 سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران و پێشوازییان لە هەڵمەتی ناڕەوای ئمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی بۆ گەڕاندنەوەەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێرانی دزێوانە و ناڕاستە زانی و ئیدانە کرد.

بەقایی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ڕاگەیێندراوە داکۆکیی ڕاشکاوانە لە هەڵمەتێکی دژی یاسای نێودەوڵەتییە و جەختی کرد: هەڵویستی گرووۆی 7 بە هیچ لەونێک ناتوانێ ناوەڕۆکی نایاسایی و ناڕەوای ئەو هەڵمەتە دژی ئێران بگۆڕێت و پاساوی بدات.

News ID 57049

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha