بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرۆگرامی تایبەتیی هەواڵ، سەبارەت بە مەرجەکانی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ درێژەکردنەوەی بە سنەپبەک، وتی: ترۆئیکای ئەورووپی بەڕواڵەت پاگەندەی ئەندامێتی بەرجام دەکەن و ئێمە 12 ساڵە دانوستان و گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەین و لەو ماوەیەدا یەکێک لە ناکۆکییە سەرەکییەکانی ئێمە لەگەڵیاندا پرسی میکانیزمی سنەپبەک بووە و کە ئەوان هەڕەشەی درێژکردنەوەی دەکەن، بەڵام ئەو مافەیان نییە و نامەگۆڕینەوەکان بۆ سەلماندنی ئەوەی کێ بەپێی یاسا مافی هەیە، هێشتاش درێژەی هەیە.
عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە سەرەڕای مەرجەکانی ترۆئیکای ئەورووپی، ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە داکۆکی لە هەلومەرجی نوێ و جیاواز لەگەڵ ڕابردوو دەست پێکردۆتەوە، وتیشی: گۆڕانی هەلومەرجی هاوکارییەکان لەگەڵ ئاژانس بە دوو هۆیە کە یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکان لە مەیدان و بوردۆمانکرانی هەندێک لە دامەزراوەکانی ئێمە و دووەم، ئێران یاسایەکی هەیە کە پەرلەمان و دەوڵەت دەبێ ڕەچاوی بکەن.
ناوبراو هەروەها لەبارەی ئەگەری چالاکبوونی سنەپبەک، ڕایگەیاند: دیارە مەرجەکانی ترۆئیکای ئەورووپا ناژیرانە و بەدوور لە واقیع بوون و بەپێچەوانەی بەرژەوەندە نیشتمانییەکانی ئێرانە و هەر بۆیە پێمان ڕاگەیاندوون کە لە ئەگەری کاراکردنی سنەپبەک، ئێمەش کاردانەوەمان دەبێت و جۆرەکەی لە لایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانەوە دیاری دەکرێت.
Your Comment