بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە لێدوانێک بۆ گرووپی فرانت لاینی سەر بە پرۆگرامی داکۆمێنتیی "پیبیئێس"ی ئەمریکا، بە ڕاگەیاندنی ئەو ڕاستییەی کە ئێران هەموو بژێرە و میکانیزمە مومکینەکانی بۆ چارەسەریی قەیرانەکان بە شێوەی ئاشتەوایانە پەیجوور بووە، هوشداری دا کە لە ئەگەری کاراکرانی میکانیزمی سنەپبەک، ئێران هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەوەستێنێت.
لاریجانی هەروەها سەبارەت بە هەرجۆرە هەڵمەتێکی سەربازی لە دژی ئێران هوشداری بە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش دا و وتیشی: ئێران هیچکات تەسلیم نابێت.
Your Comment