AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٦ ١٨:٠٨

ئەورووپا خوازیاری پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو

ئەورووپا خوازیاری پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا و وەزیرانی دەرەوەی ترۆئیکای ئەورووپی لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، خوازیاری پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەوڕۆ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە پەیوەندی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتە، فەڕەنسا، بەریتانیا و هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ سید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا و وەزیرانی دەرەوەی ترۆئیکای ئەورووپی وێڕای تەرکیز لەسەر درێژەی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لەگەڵ هاوتای ئێرانی‌ـیان، خوازیاری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ تاران و مۆڵەتدان بە پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران و پێداچوونەوە بە خەزێنەی ئۆرانیۆمە پیتاندراوە خەستەکان بوون.

لەو ڕاگەیێندراوەدا بە هەڕەشەی سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوو، ئیدعاش کراوە کە ئێران هێشتا هەنگاوێکی ژیرانە و وردبینانەی بۆ گەیشتن بە درێژەدان بە بڕیارنامەی 2231 ئەنجام نەداوە.

News ID 56838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha