بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلمان ئیسحاقی وتەبێژی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران، بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی کاریگەریی سنەپبەک لە بواری دەرمانی، وتی: خەڵکی دەبێ بە کردەوە ئەرخەیان بکرێن کە سنەپ بەک زیانێکی ئەوتۆ بە ئابووری و مەعاش و توندروستی و ئاسایشیان ناگەیێنێت، نەک بە قسە و ئەوە کاری ئێمە دژوارتر دەکات. چونکە ئاساییە خەڵکی لەوبارەیەوە نیگەران بێت و کەس بۆی نییە خەڵکی لۆمە بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە "ئەوڕۆکە دەرفەتێکی لەبار بۆ بلیمەتان و زانایانی ئێرانی لە بواری دەرماندا ڕەخساوە" وتیشی: بە هەوڵی زانایان و بلیمەتانی ئێرانی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرمانێک ڕوونوێنی دەکەین کە تا ئێستا تەنیا لە لایەن ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکاوە بەرهەم دەهات و ئەویش دەرمانێکە لە بواری شێرپەنجەدا کە لە لایەن زانایان و بلیمەتانی ئێرانییەوە بەرهەم هاتووە.
Your Comment