AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٤ ١٧:٣٦

یەکێتی ئەورووپا تەنیا ڕێگەچارەی پرسی ئەتۆمیی ئێران دەخاتەڕوو

یەکێتی ئەورووپا تەنیا ڕێگەچارەی پرسی ئەتۆمیی ئێران دەخاتەڕوو

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بەبێ ئاماژە بە هەنگاوی دژبەرانەی ترۆئیکای ئەورووپی لە کاراکردنی میکانیزمی سنەپ‌بەک لە دژی ئێران، ڕایگەیاند کە پرسی ئەتۆمیی ئێران تەنیا لە ڕیگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکیتی ئەورووپا، کایا کالاس لە میانەی ڕەوتی کۆمڵەی یەکێتی ئەورووپا-ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فاسر لە کوەیتدا، باسی لە پرسی ئێران کرد و ئیدعای کرد کە سەرەڕای داسەپاندنەوەی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی تاران، دەرگای دانوستان و دیپلۆماسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتاش کراوەیە.

کالاس بە ئاماژە بەوەی داسەپاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش 10 ساڵ لە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئیدعایشی کرد: لە ماوەی 30 ڕۆژەی پاش دەسپێکی ڕەوتی کاراکردنی میکانیزمی سنەپ‌بەک لە لایەن فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ئێمە هەوڵێکی دیپلۆماتیکی چڕوپڕمان لەگەڵ ئێران ئەنجام دا و بەوەشەوە ئەو هەوڵانە نەیانتوانی هەلومەرجی پێویست بۆ درێژەی شیمانەی بڕیارنامەی هاوپەیوەند بە ئەنجومەنی ئاسایش بڕەخسێنن.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە داکۆکی لە گەڕاندنەوەی هەموو گەمارۆ هاوپەیوەندەکان بە پلانی ئەتۆمیی ئێران لە دژی تاران پاش بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، ڕاشیگەیاند: ئەوە بە مانای کۆتایی دیپلۆماسی نییە و بەردەوام دەبم لە پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنە هاوپەیوەندەکان و لەوان ئێران، چونکە ڕێگەچارەی پاوەجێ بۆ پرسی ناڤۆکیی ئێران تەنیا لە ڕێگەی دانوستان و دیپلۆماسییەوە دەستبەر دەبێت.

News ID 57099

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha