AP ١٤٠٤ خەرمانان ٧ ٠٨:٤٩

ترۆئیکای ئەورووپی ناتوانێ گەمارۆکان بگەڕێنێتەوە سەر ئێران

ترۆئیکای ئەورووپی ناتوانێ گەمارۆکان بگەڕێنێتەوە سەر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسی سیاسەتە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەورووپادا جەختی کرد: سێ وڵاتی ئەورووپایی هیچ پێگە و شیاوێتییەکی یاسایی بۆ پەنابردنە بەر میکانیزم چارەسەریی ناکۆکییەکان یان کاراکردنی پلانی گەڕانەوەی ئۆتۆماتی گەمارۆکانی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچئ لە نامەیەکی فەرمی و بەڵگەمەنددا بۆ خاتوو کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەورووپا و هاوئاهەنگیی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام، وێڕای دەربڕینی ئەسەفی لە هەڵوێستی بژێرەیی و نیوەچڵی یەکێتی ئەورووپا و فەرامۆش‌کردنی ئەرک و بەڵێنەکانی، جەختی کرد: ترۆئیکای ئەورووپایی هیچ پێگە و شیاوێتییەکی یاسایی بۆ پەنابردنە بەر میکانیزم چارەسەریی ناکۆکییەکان یان کاراکردنی پلانی گەڕانەوەی ئۆتۆماتی گەمارۆکانی نییە.

عێراقچی بە ئاماژە بە پێشینەی دوورودرێژیی کاراکردنی میکانیزمی چارەسەریی کێشەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، جەختیشی کرد: ئێران یەکەمین لایەنی بەرجام بوو کە ئەو میکانیزمەی لە کاردانەوە بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە و دەستەوەستانیی یەکێتی و ترۆئیکای ئەورووپی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان کارا کرد و ئەمە بەر لە هەنگاوە قەرەبووکەرەوەکانی ئێران ئەنجام درا، بەڵام پشتگوێ‌خستنی ئەو پێشینەیە بەڵگەهێنانەوەکانی یەکێتی ئەوڕووپا پووچەڵ دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا بە داکۆکی لە مافی ئێران بۆ گرتنەبەری هەنگاوی قەرەبووکەرەوانە، ڕایگەیاند: پاگەندەی کاراکردنی میکانیزمەکە لە لایەن ترۆئیکای ئەورووپی لە ساڵی 2020، ڕاشکاوانە لە لایەن ئێران، ڕووسیا و چین ڕەت کرایەوە و وەک هەنگاوێکی قەرەبوویی لە بەرامبەر هەنگاوی ڕەوای قەرەبوویی ئێران وێنا کرا.

عێراقچی لە کۆتاییدا ئامادەیی ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە دیپلۆماتیکە دادپەروەرانە و هاوسەنگەکانی ڕاگەیاند و وتیشی: ئێران بە مەرجێک دانوستانەکان دەست پێدەکاتەوە کە لایەنە بەرامبەرەکانی شلگێری و نیازپاکیی خۆیان نیشان بدەن و خۆببوێرن لە هەنگاوی تێکدەرانە کە شانستی سەرکەوتنی دانوستانەکان لاواز دەکات.

News ID 56586

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha