AP ١٤٠٤ خەرمانان ٨ ٢٠:٤٢

هەوڵەکانی میسر بۆ ڕێکخستنی ئێران و ڕۆژئاوا

هەوڵەکانی میسر بۆ ڕێکخستنی ئێران و ڕۆژئاوا

وەزارەتی دەرەوەی مێسر لە هەوڵەکانی قاهیرە بۆ لێک‌نزیک‌کردنەوەی ڕوانگەی ئێران و ڕۆژئاوا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیاالیوم"، وەزارەتی دەرەوەی مێسر لە هەوڵەکانی قاهیرە بۆ لێک‌نزیک‌کردنەوەی ڕوانگەی ئێران و ڕۆژئاوا هەواڵی دا و ڕایگەیاند: میسر پێداگرە لە هەوڵی و دانوستانی سەبارەت بە پرسی ناڤۆکیی ئێران بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی میسردا هاتووە: بەدر عەبدولعالی، وەزیری دەرەوەی میسر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندی بە هاوتایانی خۆی لە ترۆئیکای ئەورووپا، بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا و بەڕیوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا گرتووە و ئامانج لەو پەیوەندییانە لێک‌نزیک‌کردنەوەی ڕوانگەی لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پاوەجێیە کە بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکانی ڕەچاو گرتبێت و ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، گەڕانەوەی متمانە و خەمڵانی کەشێکی گونجاو بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ڕاگەیێندراوەکە جەخت لەوەش دەکات کە ئەو پەیوەندییانە لە چاورچێوی هەوڵێکی چڕوپڕی میسرە بۆ هاوئاهەنگی لایەنەکان، لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنگەلێک کە سەرەڕای هاوڕایی ڕوانگەکان، ڕێخۆشکەر بێت بۆ دەرفەتی گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک و گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەبارەی پرسی ناڤۆکی ئێران و پێشگری لە تەشەنەی قەیران، بە تایبەت کارابوونی میکانیزمی "سنەپ‌بەک"ی ئەنجومەنی ئاسایش.

News ID 56607

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha